کردنەوەی گرێ کوێرە ژیری دەوێت نەک فشار!
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

کردنەوەی گرێ کوێرە ژیری دەوێت نەک فشار!

ئەو گرێ کوێرەی مووچەی کە دە ساڵی ڕەبەقە مووچە خۆرانی هەرێم گیرۆدە بوون لە نێوان هەردوو حکومەتی بەغدا و هەرێم و هەر مووچەخۆرێک نزیکە 50 مووچەیان فەوتا، لەماوەی ئەم دە ساڵەدا......

- دوو کابینەی حکومەتی بەغدا و هەرێم گۆڕان و نەیانتوانی کێشەی مووچە چارەسەر بکەن.

- دەیان جار وەفدی باڵا و نوێنەری وەزارەتەکانی دارایی هەردوو حکومەت کۆبونەوە، بەڵام نەگەشتنە ڕێککەوتن بۆ چارەسەری مووچە.

- پەرلەمانی هەردوولای دەیانویست ڕێگەچارەیەک بدۆزنەوە، بەڵام ڕێگەچارە نەدۆزرایەوە.

- چەندین وەفدی باڵای وڵاتانی هەرێمایەتی و زلهێزان نێوەندگیریانکرد، بەڵام ئەوانیش هیچیان پێنەکرا.

- سەفارەت و کونسوڵی وڵاتان هاتنە ناو کێشەکەوە، بەڵام ئەوانیش بەدەستی خاڵی لێی دەرچوون.

- فشاری زۆری ناوخۆیی و دەرەکی تاقیکرایەوە، دیسان هەر بێ ئەنجام بوو.

پاش دە ساڵ و بێ ئەنجامی ئەو هەموو نێوەندگیری و فشارانە ئەمینداری گشتی یەکگرتو و فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی بەغدا و پارێزەرێک بە نوێنەرایەتی چەند ئەندامێکی یەکگرتوو لە ڕێگەی تۆمارکردنی داوایەک لە دادگای باڵای فیدراڵی توانیان گرێ کوێرەی مووچە بکەنەوە و چارەسەری کێشەی مووچە بکەن، مۆن واناڵێم بەڵکو دادگای فیدراڵی خۆی وادەڵێت.

لە کۆتایدا دەڵێم بۆ چارەسەری کێشەکان پەنا بۆ فشار مەبەن، لە یەکگرتووەکانە فێربن کێشەکان بە حیکمەت و ژیری و لێزانین چارەسەر دەکرێت.

 

In case you missed it