وەزارەتی بازرگانی نیو كیلۆ برنجی بەشەخۆراك لەهەركەسێك دەبڕێت
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

وەزارەتی بازرگانی نیو كیلۆ برنجی بەشەخۆراك لەهەركەسێك دەبڕێت

وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەم مانگە بەراورد بە مانگەكانی دیكە هەر كەسێك نیو كیلۆ كەمتر برنجی بەشەخۆراكی پێدەدرێت.

كامەران فەتاح بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لە سلێمانی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: بە گوێرەی ئەو نووسراوەی بە ئەوان دراوە، بۆ ئەم مانگە نیو كیلۆ برنج لە هەر كەسێك دەبڕێت و كەمكردنەوەی نیو كیلۆ برنج تەنیا بۆ سێیەم بەشەخۆراكە و دواتر ئاسایی دەبێتەوە.

لەو بارەیەوە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەرەوە: ئەگەر هاوڵاتیان سەردانی بریكارەكانی خۆراكیان كرد و دوو كیلۆ و نیو برنجیان پێدان، ئەوە بڕیارەكە لە بەغداوە هاتووە و پەیوەندیی بە بریكارەكانی خۆراكەوە نییە.

In case you missed it