پارێزگای هەولێر رایگەیاند، کاسبکارانی دوكانهكانی بازاڕی سپی ئاگادار دهكهینهوه کە پابەند بن بە ئامادەکردنی قستەکانی چوارەم و پێنجەم
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی نیسانی ساڵی 2024 پەڕەی فەرمی پارێزگای هەولێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند، ھەموو کاسبکارانی دوكانهكانی بازاڕی سپی کە سودمەندبوون لە وەرگرتنی دوکانەکان ، ئاگادار دهكهینهوه کە پابەند بن بە ئامادەکردنی قستەکانی چوارەم و پێنجەم
ئاماژە بەوەشكراوە، قستەكە لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 23-4-2024 تاکو ڕێکەوتی ڕۆژی یەکشەممەی 5-5-2024 و ڕادەستکردنی بڕە پارەی دیاریکراوی قستەکان بكرێت
ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆ ئەوەی مامەڵەی گرێبەستی دوکانەکان ببەسترێت لە نێوان سودمەندبووان و لایەنی پەیوەندیدار . بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی پێویست دەگرینەبەر بەپێی بەڵێننامەی واژووکراو .