گەنجێك لە سنووری ناحیەی هەڵشۆ خنكا
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

گەنجێك لە سنووری ناحیەی هەڵشۆ خنكا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، هاوڵاتیەک لە نزیک گوندی شێنێ لە کاتی پەڕینەوەی  لە ڕووبارێکی گوندەکە کەوتۆتە ناو ئاوەکە و خنکاوە

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی نیسانی ساڵی 2024 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند، هاوڵاتیەکی خەڵکی ناحیەی چوار قوڕنە دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا بەناوی ( ج . ق ) لەدایک بووی ساڵی 1997 لە سنوری نێوان عیراق - ئێران لە نزیک گوندی شێنێ سەر بەناحیەی هەڵشۆ لە کاتی پەڕینەوەی ڕووبارێکی گوندەکە کەوتۆتە ناو ئاوەکە و بەو هۆیەشەوە خنکاوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دوای دەرهێنانەوەی تەرمەکە گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ.

In case you missed it