دڵشاد شەهاب: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زەمینەسازیی دەوێت
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

دڵشاد شەهاب: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زەمینەسازیی دەوێت

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زەمینەسازیی دەوێت و ناکۆکییەکانیش زیانی گەورەیان لە هەرێم دا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی 4ی 2024، دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەڵبژاردن پرسێکی یاسایی، سیاسیی و دەستوورییە و ئێمە لە بۆشاییەکی یاساداناندا دەژین و پەرلەمان کارا نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردن بە کۆمەڵێک بڕیار ئەنجام نادرێت و دەبێت زەمینەسازیی بۆ بکرێت.

دڵشاد شەهاب وتیشی، "بە هۆی ئەو ناکۆکییانەی لەسەر یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆن هەبوون، زیانێکی زۆرمان بەرکەوت و کاتی هاتووە هەموومان کۆمەڵێک شت وەلا بنێین و بوونی پەرلەمانێک گرنگتر بێت لە هەر پرسێکی تر".

هەرچەندە بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام بە هۆی ئامادەنەبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشدارینەکردن لە پرۆسەکەدا، ئەگەر هەیە هەڵبژاردن دوابخرێت.

In case you missed it