یەکگرتوو: لەم دۆخەدا بەشداری مەراسیمی کارەسات و ڕاپەڕینی قەڵادزێ ناکەین
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

یەکگرتوو: لەم دۆخەدا بەشداری مەراسیمی کارەسات و ڕاپەڕینی قەڵادزێ ناکەین

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، یەکگرتوو لەم بارودۆخەدا بەشداری مەراسیمی (کارەسات و ڕاپەڕینی ) 4/24ی قەڵادزێ ناکات.

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لقی پشدەر لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند، جەماوەری ستەمدیدەی کوردستان هاوشاریانی بەش مەینەت و پەراوێز خراوی قەزای پشدەر دوای تێپەڕینی نیو سەدە بەسەر دوو ڕوداوی گرینگی ئەم سنورە کە هێمای مەزڵومیەت و سمبولی بەگژداچوونەوەی ستەم و نادادین ئەوانیش بۆردومانی 24/4/1974  و ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی 24/4/1982 ی شاری قەڵادزێن کە تێیدا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی سڤیل و بەتایبەت قوتابیانی زانکۆ تێیدا شەهید و بریندار بوون جگە لە گرتن و ئەشکەنجەدانی ژمارەیەکی تر، لەگەڵ ئەمەشدا ڕاپەڕینی شارەکە بوو بە دانانی سنورێک بۆ مڵهورییەکانی ڕژێمی بەعس و هەوێنی چەندین دەستکەوت بۆ ئەو سەردەمە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم مێژووە پڕ لە خوێن و قوربانیدانەی پشدەرییەکان بەشێکن لە زادەی بونیادنانی ئەم ئەزموونە کە لە سایەیدا دوای ئەم هەموو زام و زوڵمە پشوێک بدرێت، بەڵام مەخابن بێ باکی و قۆرخکاری دەسەڵاتدارانی هەرێم زامەکانیان قوڵتر کرد .

ئەوەش خراوەتە ڕوو، جەماوەری خۆڕاگری کوردستان کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان ئێمە لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان وێڕای ئیدانە و سەرکۆنەکردن لە دڕەندەیی و ستەمی ڕژێمی بەعسی ڕوخاوی عیراق و بێ هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەم تاوانە نامرۆڤانەیە، هاوخەمیمان بۆ بنەماڵە و کەس وکاری ئازیزی شەهیدان و زیانلێکەوتووانی ئەم سنورە، هاوکات وێرانەیی و نەبوونی خەم و خزمەت و خراپی ژیان و گوزەرانی خەڵک و سێکتەرە خزمەتگوزارییەکان کە دەلالەتن لە بەڵێنە بێ کردارەکان بەتایبەت لەم بۆنە و یادانەدا کەجگە لە خۆڵ کردنە چاوی خەڵک و لاواز کردنی ئینتما نیشتمانی و مێژووییەکان هیچی تر نەبوون بۆیە..

لە كۆتایی راگەیاندراوەكە ئەوەش هاتووە، ئێمە لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان خوازیارین لە جیاتی ئەم جۆرە لە یادکردنەوانە بە سود وەرگرتن لە پەیوەندییە سیاسی و مادە یاسایی و دەستورییەکان لە گەڵ حکومەتی ناوەند کە میراتگری حکومەتی روخاوی پێشوی عیراقە کار بۆ گێرانەوەی ماف و قەرەبووی زیانەکان بکەینەوە..

 

In case you missed it