تا ئێستا دوو ھەزار و ٥٠٠ خێزانی ئاوارە لە عێراق گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

تا ئێستا دوو ھەزار و ٥٠٠ خێزانی ئاوارە لە عێراق گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان

سەرۆکی لیژنەی دووبارە گەڕانەوەی ئاوارەکانی باشووری پارێزگای سەڵاحەدین ڕایدەگەیەنێت، ٣٥٠ خێزانی ئاوارەی دیکە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانەوە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە ناحیەی یەسرپی باشووری پارێزگای سەڵاحەدین.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24_ی نیسان_ی 2024 مەنسور عوەید سەرۆکی لیژنەی دووبارە گەڕانەوەی ئاوارەکانی باشووری پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، دوای بڕیارەکەی حکومەت لەبارەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و داخستنی کەمپەکان لە ٣٠ ی مانگی تەمووزی داھاتوودا، بۆیان دەرکەوتووە کە داواکاری و خواستێکی زۆر ھەیە، لەلایەن ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ گەڕانەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەو چوارچێوەدا ٣٥٠ خێزانی ئاوارەی دیکە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە ناوچەکانی سەربە ناحیەی یەسرپ لە باشووری پارێزگای سەڵاحەدین و چاوەڕوان دەکرێت لە ھەفتەی داھاتووشدا، ٤٠٠ خێزانی ئاوارەی دیکە لە هەرێمی کوردستانەوە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان لە ناوچەکانی باشووری پارێزگای سەڵاحەدین.

باسی لەوەش کردووە، تا ئێستا دوو ھەزار و ٥٠٠ خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە ناوچەکانی باشووری پارێزگای سەڵاحەددین.

 

In case you missed it