سەرۆكایەتی هەرێم: هەولێر پێگەیەكی بنەڕەتی بوو لەسەردانەكەی ئەردۆغان
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

سەرۆكایەتی هەرێم: هەولێر پێگەیەكی بنەڕەتی بوو لەسەردانەكەی ئەردۆغان

دڵشاد شەھاب ڕایگەیاند سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ ھەرێمی كوردستان ئاماژەیەکی گرنگە بۆ زیندوویەتی ھەرێم وەک کاراکتەرێکی سیاسی لە پڕۆسەی عێراق و ناوچەکە

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی ساڵی 2024 دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێمی كوردستان لەبارەی سەردانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری توركیا بۆ هەولێر رایگەیاند، پەیوەندییەکانی ئێمە لەگەڵ تورکیا پەیوەندییەکی تازە نییە، گرنگیدان و پەرەپێدانی لەبەرژەوەندی ھەردوولا دایە، بەرژەوەندی ھاوبەشمان زۆرە و دراوسێی یەکترین، جیا لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، پەیوەندی ئابووری و سیاسییمان ھەیە و سەقامگیری ناوچەکە ئامانجێکی سەرەکی ئێمەیە

ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆك کۆماری تورکیا لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، دەستنیشانکردنی ھەولێری وەک پێگەیەکی بنەڕەتی سەردانەکەیدا، ئاماژەیەکی گرنگە بۆ پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق و ھەرێم و ئاماژەیەکی گرنگە بۆ زیندوویەتی ھەرێم وەک کاراکتەرێکی سیاسیی لە پڕۆسەی عێراق و ناوچەکە و گرنگییەکی تایبەتی ھەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەم نزیکانە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، سەردانی بەغدا دەکات، ڕەنگە کۆبوونەوەیەکی ئیدارەی دەوڵەت ڕێکبخرێت و بەشداری تیادا بکات، ئەمە کۆبوونەوەیەکی دەورییە و جاری پێشووش سەرۆکی ھەرێم بەشداربووە، ئەم بەشداربوونە کاریگەری ئەرێنی دەبێت و ئێمە بەشێکی بنەڕەتین لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق.

In case you missed it