حكومەتی كاربەرێكەر: دژی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران نابین
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

حكومەتی كاربەرێكەر: دژی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران نابین

كوردیو

حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم لەبارەی پڕۆسەی بەبانكیكردنەوە ڕایدەگەیەنێت،"هیچ کات دژی بە بانکیکردنی (تەوتین)ی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەبووین".

حكومەتی كاربەڕێكەری هەررێم ڕاگەیەنجراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە،"حکومەتی هەرێم هیچ کات دژی بە بانکیکردنی (تەوتین)ی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەبووە و نابێت،لە مێژە وەک لە کارنامەی کابینەکە هاتووە بە کردارەکیی پرۆسەی بەبانکیکردن (تەوتین) لە ڕێگەی (هەژماری من)ەوە لە هەرێم دەستپێکراوە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری و برەودان بە چالاکی بانکی و شەفافیەت لە چالاکییە داراییەکان و سودمەندبوونی هاوڵاتیان لە هەموو ئەو ئیمتیازات و ئاسانکارییانەی بانکەکان بۆ هاوڵاتییان دەستەبەری دەکەن بەو جۆرەی لە دونیای پێشکەوتوو پەیڕەو دەکرێت".

ئاماژە بەوەش دراوە،"گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ زیاتر لەسەر میکانیزمی بەبانکیکردنە نەک خودي پرۆسەکە، ئەم بابەتەش شایەنی چارەسەرە لە ڕێگەی دۆزینەوەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بە جۆرێک لە بەرژەوەندی مووچەخۆر بێت و بە ئاسانی پرۆسەکە تەواو بکرێت لە ڕێگەی ئەو بانکە باوەڕپێکراوانەی لە ژێر سەرپەرشتی و مۆڵەتی بانکی ناوەندیی، سەرقاڵی پرۆسەی تەوتینن لە چوارچێوەی پڕۆژەی تەوتینی هەرێم بە ناوی (هەژماری من) کە گشت مەرج وپێداویستییەکانی بانکی ناوەندیان جێبەجێ کردووە و حکومەتی هەرێم تەنيا ڕۆڵی ئاسانکاریی دەگێڕێت، ئەگینا پڕۆژەکە بانکە ڕێپێدراوەکان ئەنجامی دەدەن کە هەندێکیان لە پرۆسەی تەوتینی ناوچەکانی دیکەی عێراقیش بەشدارن".

جێگەی باسە، یوسف كیلابی له‌ په‌یامێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" بڵاویكردووەتەوە،"تەوتینكردنی مووچە لە دەرەوەی بانكەكانی حكومەتی فیدڕاڵی تەوتینێكی نافەرمیە و مووچە لەو رێیەوە وەرناگیرێت، لێرەدا مەبەستم (هەژماری منە)".

In case you missed it