دەربارەی ئاسایی بوونەوەی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدرێت
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

دەربارەی ئاسایی بوونەوەی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، سبەینێ چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا تەواو دەبێت و بارودۆخی پیدانی کارەبای نیشتمانیی ئاسایی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی 4ی 2024، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سەرکەوتوویی بەرەو تەواوبوون دەچێت و بڕیارە ڕۆژی هەینی پرۆسەکە تەواو بێت و بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، کە پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێت و وەزارەتی کارەبا پێی باش بوو لەم وەرزەدا پێش هاتنی وەرزی گەرما بکرێت.

In case you missed it