هۆکاری ئاگرەکەی هەولێر ئاشکرا دەکرێت
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

هۆکاری ئاگرەکەی هەولێر ئاشکرا دەکرێت

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر هۆکاری ئاگرەکەی هەولێر ئاشکرا دەکات و زیانی گیانی نەبووە.

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند: لە بەرواری 23ی نیسانی 2024 دوو ڕووداوی ئاگر كەوتنەوە لە بازاری شێخ اللە كەوتەوە دەستبەجێ تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداو توانرا لە ماوەیەكی كەم كۆنترۆڵی ھەردوو ڕووداوەكە بكڕێت جگە لە زیانی ماددی ھیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتەوە

باسی لەوەشکرد، دوای كۆنترۆڵ كردنی ئاگرەكە لێژنەیەكی تایبەتمەند پێك ھات لە ھەرسێ ( بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر و بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر وبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ) بەمەبەستی لێکۆلینەوەکردن لە هۆکاری ئاگرەکە دەركەوت ڕووداوی یەكەم بەھۆی ماتۆڕی موبەریدەیەك بووە لە سەربانی دوكانەكە و ڕووداوی دووەم بەھۆی شۆرتی كارەبا وە بووە بە پێی گرتەی ڤیدیۆی كامێرای چاودێری شوێنەكە .

In case you missed it