قاسم ئەعرەجی: عێراق پێویستی بە پاڵپشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھەیە
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

قاسم ئەعرەجی: عێراق پێویستی بە پاڵپشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھەیە

 قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند کە ھێشتا عێراق بۆ بەدیھێنانی سەقامگیری و گەشەپێدانی بەردەوام، پێویستی بە پاڵپشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نیسانی ساڵی 2024 قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند " پەیامی عێراق بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، پەیامێکی دڵنیاکردنەوەیە کە گەلەکەمان ئاڵنگارییەکانی توندوتیژی و تیرۆر و تێپەڕاندووە و ئێستا بە ئاراستەی ڕێگای ئاشتی و گەشەپێدانی ھەنگاو دەنێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە "ئێمە بە پەرۆشین، بۆ ئەوەی پاڵپشتی لە ئابووری، گەشەپێدان و پەروەردە و جومگەکانی دیکە بکرێت کە پەیوەندیدارن بە داھاتووی عێراقییەکان، تا بتواندرێت قەیرانەکان بگۆڕدرێن بۆ دەرفەتەکانی سەرکەوتن".

ئەوەشی خستەڕوو، ھێشتا وڵاتەکەی بۆ باشترکردنی ئاسایشی، بەدیھێنانی سەقامگیری و گەشەپێدانی بەردەوام، پێویستی بە پاڵپشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھەیە.

In case you missed it