لە پارێزگایەکی عێڕاق هەلی دامەزراندن ڕاگەیەندرا
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

لە پارێزگایەکی عێڕاق هەلی دامەزراندن ڕاگەیەندرا

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، 17 هەزار هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند، لیژنەیەکی تایبەتمەندیش بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە پێکهێنرا.

محەمەد جاسم، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند، بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی دامەزراندن بۆ پاڵپشتی چینی گەنجان و دابینکردنی هەلی کار، لەپێناو بونیاتنانی کۆمەڵگەیەکی جێگیر و گەشەسەندوو، دەنگیاندا بە ڕەخساندنی 17 هەزار هەلی کار لە پارێزگاکەدا.

باسی لەوەشکرد، لیژنەیەکی تایبەتمەند لە ئەندامانی ئەنجوومەن پێکهێنراوە بۆ چاودێریکردنی کارەکان و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەن بەشێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەنگیدا بە دەستپێکردنەوەی کاری موختاری گەڕەکانی بۆ ماوەی 60 ڕۆژ، تاوەکو دانانی شێوازێکی نوێ بۆ کارکردنیان.

In case you missed it