حكومەتی عێراق غازی ماڵان بۆ هەرێم دابین دەكات
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

حكومەتی عێراق غازی ماڵان بۆ هەرێم دابین دەكات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت؛ تا ئەوکاتەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەست بە بەرهەمهێنان  دەكاتەوە، حکومەتی فیدراڵ رەزامەندیی لەسەر ناردنی (720) تۆن غازی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان دەبڕیوە.

 وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رۆژی 27ـی ئەم مانگە نوسراویان ئاڕاستەی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق کردوە، كە ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە، لەلایەن گروپێکی لە یاسا دەرچوەوە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بۆرودومانکراوە و بەهۆیەوە تۆڕی کارەبا بە بڕی دو هەزار و (500) مێگاوات زیانی پێگەیشتوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، بەرهەمهێنانی غازی  (LPG)ـی ماڵان لە هەرێم راوەستاوە، لە نوسراوەكەدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان داوا دەكات تا ئەو كاتەی بەرهەمهێنان لە كێڵگەی كۆرمۆر دەستپێدەكاتەوە رۆژانە بڕی (720) تۆن غاز بۆ هەرسێ شارەكەی هەرێمی كوردستان بنێرن.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە وەڵامی نوسراوەكەدا ڕایگەیاندووە: لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە داواکارییەكەی هەرێم قبوڵکراوە رەزامەندی لەسەر ناردنی غازی ماڵان دەربڕیوە.

 

 

 

In case you missed it