له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی عێراق بڵاویكرده‌وه، به‌مه به‌ستی به‌داداچوون بۆ كێشه ونیگه‌رانییه‌كانی قوتابیانی ئاواره‌ی نیشته‌جێی كه‌مپه‌كان وشاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمانی ئیبراهیم نامس جبووری وه‌زیری په‌روه‌رده، لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، كه به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق نزیكه‌ی 149 هه‌زار قوتابی ئاواره له 24 كه‌مپ له‌سه‌نته‌ری شاره‌كانی هه‌ولێر، دهۆك وسلێمانی ده‌خوێنن.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئیبراهیم نامس جبووری له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه، به‌هۆی مه‌ترسی وهه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر وخراپی دۆخی ناوچه‌كانیان ئه‌و قوتابیانه‌و خێزانه‌كانیان ئاواره‌ی بوون هه‌رێمی كوردستان بوون، كه‌به‌شێكی زۆریان به‌هۆی مه‌ترسی ونه‌گونجانی باردۆخی ژیانیان تائێستاش له‌هه‌رێمی كوردستان ماونه‌ته‌وه وده‌خوێنن، بۆیه ده‌بێت دواكارییه‌كانیان به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت وپشتگوێ نه‌خرێن.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وكۆچ وكۆچبه‌رانی عێراق، ساڵی ڕابردوو بڕیاری داخستنی نووسینگه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق وكه‌مپه‌كانیاندا، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی ئه‌و قوتابیانه وخێزانه‌كانیانی لێكه‌وته‌وه كه‌ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون وخۆپیشاندانیان دژی بڕیاره‌كه ئه‌نجامدا.