هۆکارەکانی دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکرێت
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

هۆکارەکانی دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکرێت

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، داواکاریی تورکیا بۆ لابردنى ئەو قەرزانەی لە ئەستۆیدایە لەگەڵ داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دابینیکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان، رێگرن لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بۆ بەندەری جەیهان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2_ی 5_ی 2024 بەهادین نوری، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاندووە ،لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی وەزیری نەوتی عێراق دەکات بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەى دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ تورکیا.

باسی لەوەش كردوە"دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ تورکیا کارێکی سەختە، بەهۆی داواکارییەکانی تورکیا بۆ کوژاندنەوەی ئەو قەرزەی کەوتووەتە ئەستۆی، لەگەڵ داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی عێراق شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان بدات، ئەم دوو مەرجەش جێگەی قبوڵکردن نییە و ئەستەمە".

ناوبراو بۆ ڕۆژنامەی سەباح ئاماژەی بەوەشکردووە، "لیژنەکەمان لەگەڵ وەزیری نەوتدا گفتوگۆ لەبارەى دۆزینەوەی رێگەی جێگرەوە بۆ دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دەکات کە بەهۆیەوە عێراق زیانی گەورەی پێدەگات".

In case you missed it