نەخۆشخانەی هیوا داوای هاوكاری لە خێرخوازان دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نەخۆشخانەی هیوا داوای هاوكاری لە خێرخوازان دەكات

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی كە تایبەتە بە توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە بەهۆی خراپی باری داراییەوە داوای هاوكاری لە خێرخوازان دەكات و لیژنەی فەتواش جەختدەكاتەوە كە خێرخوازان دەتوانن بەشێك لە زەكاتەكانیان بدەن بەو نەخۆشخانەیە.


د.دۆستی نەجات بەرێوبەری نەخۆشخانەی هیوا بە كوردیوی ڕاگەیاند:" نەخۆشخانەی هیوا پڕۆژەیەكی هاوبەشی خەڵك و حكومەتە ، ئێستا حكومەت تا ئەندازەیەك بەهۆی قەیرانی دراییەوە ناتوانێت هاوكاری نەخۆشخانەكە بكات ، بۆیە داوا لە خێرخواز و دەوڵەمەندەكانی شار دەكەین كە هاوكارمان بن لە پێناو گێڕانەوەی هیوا بۆ نەخۆشەكانمان".

 

وتیشی:" ئێمە ساڵانە پێویستمان بە 80 ملیۆن دۆلار هەیە بۆ چارەسەری نەخۆشەكانمان ، لەو بڕە حكومەت 15 ملیۆنی دابین دەكات كە ئێستا ئەوەش ناتوانێت و ئەوەی تری كە زیاتر لە 70 میلۆنە خەڵك و خێرخواز و دەوڵەمەندەكان دەیدەنە نەخۆشخانەكە ".

 

دوو ڕۆژ بەر لەئیستاش بۆهاوكاریكردنی نەخۆشانی شێرپەنجە ، لیژنەی فەتوای باڵای هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بەپێدانی زەكات و هاوكاری كەسانی خێرخواز و دەوڵەمەند ، بە نەخۆشخانەی هیوا .

 

لای خۆشیەوە مامۆستا ئەحمەد شافیعی ئەندامی لیژنەی فەتوای باڵای هەرێم لەسەر ئەو باسە جارێكی دیكە جەختی كردەوە كە كەسانی خێرخواز و دەوڵەمەند دەتوانن زەكات بدەن بەنەخۆشخانەكەو ئەوان دڵنیان جێگەی خۆی دەگرێت.

 

هەینی ڕابردووش لە مزگەوتەكانی شاری سلێمانیەوە بەهۆی خراپی باری دارایی حكومەت و نەخۆشخانەكە هاوكاری بۆ نەخۆشەكان كۆكرایەوە .


نەخۆشخانەی هیوا لە ساڵی 2007 تەوە دامەزراوەو لە ئێستاشدا 28 هەزار نەخۆش لە نەخۆشخانەكە لە ژێر چارەسەردان كە 13 هەزاریان نەخۆشیە قورس و دەگەمەنەكانن كە بەشێرپەنجە ناو دەبرێن.

 

 


سەلام بێستانسوری

 

 

هه‌واڵی گرنگ