چاودێرێكى سیاسى له باره‌ى ریفراندۆمى هه‌رێمى كوردستانه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌وه مافى گه‌لى كوردستانه بڕیاربدات له سه‌ر چاره‌نووسى خۆى له سه‌ر دروستكردنى ده‌وڵه‌تى كوردستان, دیاره له چه‌ند ساڵى ڕابردودا ئه‌م پرسه قسه‌ى زۆرى له سه‌ر كراوه, به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌توانین بڵێین كه زۆرینه‌ى ئه‌و قسانه ڕۆشتونه‌ته چوارچێوه‌ى موزایه‌داتى سیاسى و حزبییه‌وه بۆ مه‌رامى گه‌وره‌كردنى كه‌سه‌كان بووه, نه‌ك دروستكردنى ده‌وڵه‌تى كوردستان.
بورهان موزه‌فه‌ر چاودێرى سیاسى له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ كورديو وه‌ڵامى چه‌ندین پرسیارى هه‌نوكه‌یی تایبه‌ت به پرسى ریفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان ده‌داته‌وه، كه ئێستا گه‌رمترین باس و خواسى شه‌قامى سیاسییه. " به موزایه‌ده‌ى سیاسى ده‌بینم, نه‌ك هه‌وڵێكى جدى بۆ دروستكردنى ده‌وڵه‌تى كوردستان "
كورديو: پرسی ریفراندۆم كه ئێستا گه‌رمترین باس و خواسی لایه‌نه سیاسییه‌كانه، ئه‌م پرسه به هه‌وڵێكی جدی ده‌بینن یان ئه‌مه‌ش گه‌مه‌یه‌كی سیاسییه ؟
بورهان موزه‌فه‌ر: به‌داخه‌وه ئه‌م پرسه كه ئێستا قسه‌ى زۆرى له سه‌ر ده‌كرێت, من به موزایه‌ده‌ى سیاسى ده‌بینم, نه‌ك هه‌وڵێكى جدى بۆ دروستكردنى ده‌وڵه‌تى كوردستان, چونكه ئه‌م پرسه تا ئێستا یه‌كده‌نگى لایه‌نه سیاسیه‌كانى له سه‌ر نییه, جڤاك بۆ بۆ ئه‌م پرسه گرنگه ئاماده نه‌كراوه و پشتگیرى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمى نییه, شكڵ و ئه‌زموونى ئه‌م ده‌وڵه‌ته دیار نییه و روون نیه ده‌وڵه‌ته‌كه سنوره‌كانى له كوێیه و بۆ كوێیه و كاتى ئه‌م پرسه دیار نییه‌و هێشتا له گه‌ڵ ناوه‌ندى عێراق قسه‌ى جددى نه‌كراوه و به كورتى هه‌ل و مه‌رجه ناوخۆى و ده‌ره‌كییه‌كان ڕوون و دیار نییه. " ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا به شڵه‌ژاوى سیاسى و ئابورى به گونجاو نازانم "
كورديو: به‌م دۆخه‌ی ئیستا هه‌رێمی كوردستانه‌وه به ناسه‌قامگیری سیاسی و داراییه‌وه ریفراندۆم به گونجاو ده‌زانن ؟
بورهان موزه‌فه‌ر : به‌ڕاستى ڕیفراندۆم له كه‌ش و هه‌وایه‌كى تۆكمه‌ى ناوخۆى ده‌كرێت, به تایبه‌تى بۆ ئێمه‌ى گه‌لى كورد كه هه‌موو ووڵاتانى ده‌ورووبه‌ر دژى ئه‌م پرسه‌ن به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سنورى هه‌رێمى كوردستان تێپه‌ڕێنێت, بۆیه یه‌كڕیزى نیشتمانى و ئاشته‌وایی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان ئه‌بێت هه‌نگاوى یه‌كه‌مى به‌ره‌وچوون بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته چاوه‌ڕوانكراوه بێت, ئه‌وجا سه‌قامگیرى ئابورى و دژایه‌تیكردنى گه‌نده‌ڵى و ڕیشه‌كێشكردنى, كه داخوازییه‌كى هاوڵاتیانه, به تایبه‌تى وه‌كو ده‌ركه‌وتوه ئه‌م قه‌یرانى برسیكردنى خه‌ڵكه په‌یرانێكى دروستكراوه نه‌ك قه‌یرانێكى ڕاسته‌قینه, بۆیه ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا به شڵه‌ژاوى سیاسى و ئابورى به گونجاو نازانم. " ئه‌بێت پێش هه‌موو شتێك په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه "
كورديو: وه‌ك ئاشكرایه ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه په‌رله‌مانی كوردستان په‌كخراوه، جه‌نابتان كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له پێشتر ده‌زانن یان ریفراندۆم ؟ بۆچی ؟
بورهان موزه‌فه‌ر: به‌ڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به ڕاستى ده‌وڵه‌تى كوردستان ڕابگه‌یه‌نین ئه‌بێت پێش هه‌موو شتێك په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه, به‌و پێییه‌ى كه شه‌رعیترین دامه‌زراوه‌ى ده‌وڵه‌ته و شوێنى یه‌كلایكردنه‌وه‌ى پرسه چاره‌نووسازه‌كان و نوێنه‌رایه‌تى گه‌لى كوردستانه. هه‌ر وه‌ك په‌یامێكى گرنگه بۆ خه‌ڵكى كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كه ئێمه یه‌ك ده‌نگین و به یه‌كڕیزى به‌ره‌و ئه‌و پرسه ده‌چین، له لایه‌كى تریشه‌وه گرنگه دڵنیایى بده‌ین به هاوڵاتیان كه ده‌وڵه‌تێك دروست ده‌كه‌ین ڕێز له سه‌روه‌رى یاسا و ده‌نگى گه‌ل ده‌گرێت و ڕێگا به پێشێلكارى نادرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نیا لایه‌نێك نه‌یه‌وێت بێته پێشه‌وه‌و به‌عینادى سیاسى ڕێگرى بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان دروست بكات, ئه‌وه ئه‌و كات ئه‌بێت قسه‌ى ترمان هه‌بێت, خۆ ناكرێت پرسێكى چاره‌نووسازى وا گرنگ له بار به‌رین, به تایبه‌تى كه ئێستا هه‌لومه‌رجه نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمیه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك له‌باره " پێویسته به هامه‌هه‌نگى له گه‌ڵ به‌غدا پرسه‌كه یه‌كلابكه‌ینه‌وه "
كورديو: له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم پێویسته له‌گه‌ڵ به‌غدا چی بكه‌ین و په‌یوه‌ندیمان چۆن بێ ؟
بورهان موزه‌فه‌ر: به پێیه‌ى ئێمه له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق‌داین و له ئاینده‌شدا ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تیش دروستبكه‌ین هه‌ر به دراوسێى عێراق ده‌مێنینه‌وه, بۆیه پێویسته به هامه‌هه‌نگى له گه‌ڵ به‌غدا پرسه‌كه یه‌كلابكه‌ینه‌وه, به تایبه‌تى ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم له نێوانماندا هه‌یه, پێوسته له گه‌ڵیان ڕێكبكه‌وین, بۆ ئه‌وه‌ى له ئاینده‌دا ناكۆكى و شه‌ڕ له نێوانماندا دروست نه‌بێت, په‌یوه‌ندى ( ئابورى و بازرگانى و ئه‌منى ) مان هه‌بێت وه‌كو دوو ده‌وڵه‌تى دراوسێى خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش. " په‌رته‌وازه‌یی لایه‌نه سیاسیه‌كان رێگه خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ده‌ستێوه‌ردانى ووڵاتانى هه‌رێمى "
كورديو: په‌رته‌وازه‌یی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان تا چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرسه نیشتیمانییه‌كان دروست كردووه ؟
بورهان موزه‌فه‌ر: ئاشكرایه په‌رته‌وازه‌ى لایه‌نه سیاسیه‌كان له ڕابردوودا بووه‌ته هۆى له باربردنى گه‌لێك هه‌ل و ده‌سكه‌وتى جۆرا و جۆر كه هاتوونه‌ته پێش, بۆ ئه‌وه‌ى مێژوو خۆى دووباره نه‌كاته‌وه‌و ئه‌و هه‌لانه‌ى هاتونه‌ته پێش له كیسمان نه‌چن, پێویسته خۆمان ڕێكبخه‌ینه‌وه له سه‌ر ئاستى جه‌ماوه‌ر و لایه‌نه سیاسیه‌كان و میدیا و كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندنیش پشتگیر و پشتیوانى ئه‌م پرسه بن، به دڵنیاییه‌وه په‌رته‌وازه‌یی لایه‌نه سیاسیه‌كان رێگه خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ده‌ستێوه‌ردانى ووڵاتانى هه‌رێمى و ڕێگر ده‌بێت له گه‌یشتن به خه‌ونه نه‌ته‌وه‌ى و نیشتمانیه‌كانمان.
كورديو: مانه‌وه‌ى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا چى مه‌ترسییه‌كى هه‌یه به تایبه‌ت داعش له له‌ناوچوونى كۆتایی نزیك بۆته‌وه ؟
بورهان موزه‌فه‌ر: له راستیدا مه‌ترسیه‌كى زۆر گه‌وره‌یه و ڕیسكێكى نابه‌رپرسانه‌یه به ده‌سكه‌وته نیشتمانیه‌كانه‌وه, مانه‌وه‌ى بارودۆخى سیاسى و ئابورى و حكومڕانى به‌م شێوه‌یه، چونكه ته‌واوى ده‌ستكه‌وته‌كانمان ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسیه‌وه و لایه‌نى كه‌م گه‌یشتن به ئامانجه نیشتمانى و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانمان لاوازمان ده‌كات.
ناوی سیانی: بورهان موزه‌فه‌ر نامیق
بڕوانامه: به‌كالۆریۆس له راگه‌یاندن _ به‌كالۆریۆس له شه‌ریعه
پیشه: راگه‌یاندنكار
له دایكبوون: 1976
م-ع-كانی