كۆبونەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆبونەوە

 بەرپرسانی هەرێمی كوردستان ، كاربەدەستانی دامودەزگا حكومیەكان هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە ئەزمونێكی تاڵیان هەیە لەگەڵ كۆبونەوە چ لە كۆبونەوەی لایەنەسیاسیەكان و كۆبونەوەی پەڕلەمان و حكومەت، وەیان چەندان شوێن و دەزگای تر لەبری ئەوەی كۆبونەوەكان هۆكاربن بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكان و بەدیهاتنی بەڵێنەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بەڵام بەداخەوە هەموویان تەنها وتەو بەلێنی بەردەم مایكەكان و سەرشاشەی تەلەفیزۆنەكان و مانشێتی سەر لاپەڕەی ڕۆژنامەكان بوون.

ئەمە سەبارەت بە كۆبوونەوەی لایەنەسیاسیەكان و حكومەت و پەڕلەمان. هەموو هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە پێویستیان بە دامودەزگاكان ئەبێت ئەگەر بۆ دەركردنی تۆماری لەدایك بونی مناڵێكی تازە لەدایك بوش بێت یان بۆ پسوڵەی خۆراكیش بێت، بۆیە سەرجەم هاووڵاتیان بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكانیان پێویستیان بەسەردانی دامودەزگا فەرمیەكانی حكومەت ئەبێت بەڵام ئەوەی مایەی لەسەروەستانە ئەوەیە جاری واهەیە لەسلێمانیەوە ئەچیت بۆ هەولێر یان لە لادێ یەكەو دێت بۆ ناحیەیەك یان بۆ قەزایەك یان بۆ پارێزگایەك بەمەبەستی تەواكردنی مامەڵەكان كاتێك ئەچیتە ژووری فەرمانبەرەكە لەوێ نیە ئەڵێن لەكۆبونەوەدان.

  ئێمە ناڵێن كۆمەبنەوە چونكە لەوانەیە هەندێك جار پێویست بێت بۆ دانانی نەخشەو پلان و پێدانی ڕێنمای بەفەرمانبەران ئەمە تائێرە ئاساییە، بەڵام لەچ كاتێكدا كۆبونەوە ئەكرێت بەیانیان پێش ئەوەی هاووڵاتیان بگەنە فەرمانگەكان یان بانیوكاتژمێر بخایەنێت و دواتر دەست بكرێت بە جێبەجێكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان، هاوڵاتی هەبوە لەسلێمانیەوە چوە بۆهەولێر بۆ بەدواداچونی مامەڵەیەك بەڵام بەداخەوە كاتێك گەیشتوەتە فەرمانگەكە بۆلای فەرمانبەری پەیوەندیدار بۆمامەڵەكەی وتویانە چاوەڕوانكە لە كۆبونەوەدایە لەگەڵ جەنابی بەڕێوەبەر تادەوامی فەرمی ئەو ڕۆژە تەواو بووەو كارەكەی نەكراوە بڕواناكەم هاووڵاتیایەكی ئەم هەبێت هەبێت و بەشێك لەتەمەن و سەرمایەی لەوەدا بەفیڕۆ نەچوبێت كە ئەكرا وانەبوایە كارەساتە لەم سەردەمی پێشكەوتنی زانست و تەكنەلۆژیایەدا ئەبێت هاوڵاتی خۆی ژوور بەژوور بەدوی مامەڵەكەی كەوێت كە ئەكرا مامەڵەكە خۆی ئاسایی هەنگاوەكانی بنایە لە فەرمانگەكاندا شوێنە پێویستەكانی پێبكرایەو دواتر بگەڕایەتەوە بۆ هاووڵاتیەكە بەڵام بەداخەوە جاری واهەیە ماوەی هەشت مانگ چاوەڕوانی وەڵامی نوسراوێك ئەكەیت بەڵام ناگەڕێتەوە هەرجارەی بەپاساوێك ئەلێن دواكەوتوە.

لەدوای كۆتای هاتنی تەمەنی هەشت كابینەی حوكمڕانی لەهەرێمی كورستان و سەرەتای كابینەی نۆیەمدا هیودارم كۆتای بەم ڕۆتینیاتە بێت و هاوڵاتیانیش لەمەم بەهەدەرچونی تەمەن و داراییە ڕزگاریان ببێت و مامەڵەكانیان ببویایە بە ئەلكترۆنی.

بەڵام بەداخەوە هەرڕۆژی شتێكی تازە دائەهێنن و هاوڵاتیانی پێوە سەرقاڵ ئەكەن بۆنمونە ووتیان كۆدی ئاسایش دەركەن شوێنی هەموو ناسنامەكان ئەگرێتەوە هەردوای ئەوە ووتیان كارتی زانیاری گرنگە جێگای ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەو هەموو پێداویستیەكان ئەگرێتەوە دوای ئەوە ئێستا ئەڵێن كارتی نیشتیمانی پێویستە، بۆ پاسەپۆرتیش هەر مەپرسە هەر ڕۆژەی بەپیتێك بۆمان دروست ئەكەن، ڕۆژێك ئەلێن پیتی (G ) گرنگە ڕۆژێك ئەلێن ( S)ئێستاش ئەلێَن ( A ) بەردەوام هاوڵاتیان توشی گرفت و كێشە ئەبن لەكاتێكدا ئەم سەردەمە زۆر جیاوازە لە ڕابردوو ئەكرا كارەكان و شێوازی ڕاپەڕاندنیان زۆر ئاسان بكرایە لەوەش سەیرتر ئەوەیە ئەگەر بتەویت پاسەپۆرت تازەكەیتەوە وەك هاوڵاتیەكی ئاسایی ئەوە ئەڵێن( 3) مانگی پێ ئەچێت بەڵام ئەگەر زۆر پەلەتە ئەوە (250000 ) دووسەدو سەدوو پەنجا هەزار دینار بدە بەماوەی ( 24) بیست و چوار كاتژمێر تەواو ئەبێت .

بەڕێزان وەك كورد ئەڵێت ئەمە نموونەی مشتێكە لە خەرارێك هەموو هاوڵاتیەكی ئەم هەرێمە نەك داستانێك بەڵكو بگرە ڕۆمانێكی لایە لەم بەسەرهاتە ناخۆش و نەخوازراوانە هیوادرام كۆتای بەم مامەڵە ناتەندروستەبێت و سەرەتای قۆناغێكی كارگێڕی و خزمەتگوزاری تازەبێت لەهەرێمەكەماندا .

 

هه‌واڵی گرنگ