سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٢٤٧)لە ٢٧\٣\٢٠٢٤ تایبەت بە لێخۆشبوونی قەرزە كەڵەكەبووەكانی هاوڵاتیان كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەكات كە قەرزاری شارەوانین وەك كرێی ساڵانەی كرێچێتی و كرێی خۆڵ وخاشاك و ڕسووماتی پیشەیی وهەڵواسینی تابلۆ، بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن سەردانی سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی بكەن.
ئەوەشی خستەڕوو: دەتوانن سود لەداشكاندنی ٪٢٠ و پاكتاوی قەرزەكانیان وەربگرن.