لەكاتی بەفربارین و بەستنی ڕێگەكان چۆن شۆفێری دەكەیت؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەكاتی بەفربارین و بەستنی ڕێگەكان چۆن شۆفێری دەكەیت؟

 

لە وەرزی زستاندا بەهۆی دابەزاینی پلەكانی گەرما و بەستنی ڕێگەوبانەكان و خزانی ئوتومبیلەكان ژمارەیەكی زۆر خەڵك توشی ڕووداوی هاتوچۆ و كێشەی زۆردەبنەوە، لێرەدا چەند ئامۆژگاریەك دەخەینە ڕوو زۆر گرنگە لەكاتی بەفربارین و بەستنی ڕێگەكان بەكاربێت .

 

•سەرەتا لەكاتی بەستنی ڕێگەوبانەكان باشترین چارەسەر ئەوەیە ئۆتۆمبێل بەكارنەهێنین و لەماڵەوە بمێنینەوە .

•لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامە بەفراویەكان و بەستووەكان دەبێت بەهیچ شێوەیەك خێرا نەڕۆین و ئیستۆپی لەناكاو نەگرین لەبەرئەوەی خزانەكە زیاد دەكات و ئاراستەی ئۆتۆمبێلەكەمان لەدەست دەردەچێت .

•بەشێوەیەكی هێواش و لەسەر خۆ ئاراستەی ئۆتۆمبێلەكەمان دەگۆڕین و بەهێواشی پێ بە بانزیندا دەنێین

•دڵنیا دەبینەوە لەوەی "تایە"ی ئۆتۆمبێلەكانمان گونجاوە و ئەو نەخشانەی لەسەریەتی كەم نەبوبێتەوە لەبەرئەوەی خزان زیاد دەكات .

•بەكارهێنانی "گیرە"یان زنجیر بۆ تایەكان خازان كەمدەكاتەوە و وادەكات باشتر ڕێبكەین .

•ئەگەر ئۆتۆمبێلەكانمان تایبەت مەندی جوڵەی هەمو تایەكانی هەبوو" 4x4" ئەوا بەكاری دەهێنین و سودێكی زۆری دەبێت، داگیرساندنی دوگمەی دژە خزان لەناو هەندێك لە ئوتومبیلەكان بەهەمان شێوە كاریگەرە .

•هەمیشە دوری نێوان ئۆتۆمبێلی بەردەمان دەپارێزین و لایتەكانمان هەڵدەكەین .

•دەتوانین لەكاتی بەستنی ناوچەكان خوێ بڕژین و سودێكی زۆری بۆ نەبەستنی ڕێگەكان دەبێت

•دەتوانرێت سركە و خوێ و مادەی كحول بۆ لابردنی سەهۆڵی سەر شوشەی ئۆتۆمبێلەكان بەكاربهێنین .

 

 

هه‌واڵی گرنگ