ئایا دەزانیت "بۆن" كاریگەریی هەیە لەسەر كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتووچۆ؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئایا دەزانیت "بۆن" كاریگەریی هەیە لەسەر كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتووچۆ؟

بەگوێرەی دەرئەنجامی توێژینەوەیەك، زانایانی بەریتانیا ڕادەگەیەنن، ڕێگەیەكی ئەفسوناویان دۆزیووەتەوە، كە ڕۆڵی دەبێت لەكەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، ئەوەیش پەیوەندی بەهەستی بۆنكردنەوە‌و مێشكەوە هەیە.

 

ڕۆژنامەی (دەیلی مەیڵ)ی بەریتانیا بڵاویكردەوە، زانایان لەزانكۆی (ساسكس)ی بەریتانیا ڕایانگەیاندوە، بڵاوكردنەوە‌و وەشاندنی بۆنی خۆشی تایبەت بەئۆتۆمبێل "موعەتەر جەو"، شۆفێران ئارام دەكاتەوە‌و تەركیزیان لەكاتی شۆفێریكردندا زیاتر دەكات.

 

لەتوێژینەوەكەدا زاناكان، بۆنی خۆشیان لەسەر ژمارەیەك شۆفێر تاقیكردووەتەوە لەوانە: بۆنی "عەتر"ی گوڵ‌و لیمۆ‌و مسك، لەنێویاندا بۆنی گوڵەكە كاریگەری زیاتری بەسەر شۆفێرەكانەوە بەجێهێشتووە، كە پێدەچێت هۆكارێك بێت بۆ كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لەبەر ئەوەی بەشێوەیەكی گشتی هۆكارەكانی ڕووداوی هاتوچۆ، دەگەڕێتەوە بۆ تووڕەیی زۆر‌و كەمبوونەوە تەركیز‌و ئاگایی، بەڵام بەگوێرەی توێژینەوەكە دەركەوتووە بەكارهێنانی بۆنی خۆش لەئۆتۆمبێلدا كاریگەریی لەسەر شۆفێران هەبووە‌و ئارامی كردوونەتەوە‌و بەڕێژەی (64%) ڕووداوەكانی هاتوچۆی كەمكردووەتەوە.

 

لەتوێژینەوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، وەشاندنی بۆنی گوڵ لەناو ئۆتۆمبێلدا، مێشكی شۆفێر خێراتر ئاگادار دەكاتەوە لەهێما‌و ئاگادارییە بینراوەكان، لەو توێژینەوەیەدا تیشك خراوەتەوە سەر پەیوەندی نێوان بۆن‌و مەزاج‌و باری دەروونی مرۆڤ، بەشێوەیەك هەستی بۆن كردن ڕاستەوخۆ پەیوەستە بەمێشەكەوە‌و زانیاری خێراتر دەگوازێتەوە، بۆ مێشك، بەبەراورد بەهەستەكانی دیكەی مرۆڤ.

 

 

 

 

ئامادەكردنی: فوئاد هەورامی

 

 

هه‌واڵی گرنگ