عێراق له ساڵی 1932 سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرته‌وه له به‌ریتانیاكان ، به‌ڵام له ژێر كۆت و به‌نده ئابورییه‌كان هه‌ر مایه‌وه ، تا له ساڵی (1972) نه‌وت به ته‌واوه‌تی خۆماڵی كرا‌و و ئابوری عێراق كه‌وته‌وه ده‌ست عێراقیه‌كان خۆیان .
عێراق وڵاتێك بوو فرسه‌تی گه‌شه‌ی ئابوری زۆری تێدابوو ، به‌ڵام شكستی سیستە می حوكمڕانی و ڕژێمه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی عێراق نه‌یهێشت ئه‌و توانا ئابورییه‌ی كه هه‌یه‌تی بچێته خزمه‌ت خۆشگوزه‌رانی هاونیشتمانیه‌كانی ، به تایبه‌تی دوای هاتنی ڕژێمی به‌عس نه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌لانی عێراق ڕۆژ به‌ڕۆژ زیادی ده‌كرد ، توانا ئابورییه‌كه‌ی عێراق به‌كار ده‌هات بۆ بواری سه‌ربازی ، سه‌ربازه‌كانیش هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی خۆیانیان پێ له‌ناو ده‌بردن ، هه‌ر به‌مه‌وه نه‌وه‌ستا كار گه‌یشته هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی (عێراق – ئێران ) كه له‌م شه‌ڕه‌دا (342) ملیار دۆلار له‌ڕووی داراییه‌وه زیان بهرعێراق كه‌وت ، ژیانیش تیایدا چووه لێواری مان و نه‌مان ، دوای وه‌ستانی ئه‌م شه‌ڕه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له ساڵی (1990) بڕیاری داگیركردنی (كوێت) یانداو شه‌ڕێكی تری ماڵوێرانهكهریان كرده دیاری بۆ هاونیشتمانیان ، له‌به‌رئه‌نجامی (ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نی ئاسایش) (13) ساڵ گه‌مارۆی ئابووری خسته سه‌ر عێراق ، كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر ژێرخانی ئابوری ئه‌م وڵاته‌ی لێكههڵتهكاند .
له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له ساڵی (2003) خه‌ونی عێراقیه‌كان زۆربوو بۆ ڕزگاربوون له نه‌هامه‌تیه‌كان و هه‌موو ئه‌و شه‌ڕ و شكستانه‌ی كه له ڕابوردوودا تووشیان بوو بوو ، به‌دیوێكی تردا بگۆڕدرێن و گه‌شه‌ی دیموكراسی و ئازادی بیر و ڕاو ژیانی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌و و بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات له سه‌رجه‌م بواره‌كان ده‌ست پێ بكات .
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ش هه‌ر وه‌كو خۆزگه و خه‌ون و ئاوات مایه‌وه و بارودۆخه‌كه له‌م وڵاته‌دا له سایه‌ی سیسته‌می حوكمڕانی شكست خواردوودا نه‌یتوانی هه‌نگاوی دڵخۆشكهران و بنیاتنه‌رانه بنێت ، گه‌رچی داهاتی نه‌وت له ساڵی ( 02003 تا 2013) نزیكه‌ی (یه‌ك) تریلیۆن دۆلاربووه ،كه ده‌بوایه ئه‌م داهاته ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی شایسته ببه‌خشێت به هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو قوربانیانه‌ی كه له ڕابوردوودا داوبوویان ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه به‌ناوی گه‌له‌وه حوكمیان گرته ده‌ست له جیاتی دادپه‌روه‌ری و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان وڵاتیان كرده گه‌نده‌ڵستان و زۆربه‌ی هیوا و خهونهكان بوون به سهراب ، له‌جیاتی ڕه‌فاهیه‌ت بۆ هاونیشتیمانیان ئه‌م خاكه‌یان پڕكرد له ئازار و ژان ، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه گه‌شه‌ی كشتوكاڵ له زه‌وییه‌كی به پیتی وه‌ك عێراقدا خۆشگوزه‌رانی بنات بنێت ، به‌ڵام حوكمڕانانی عێراق وڵاتیان كرد به وڵاتی برسیه‌كان و نه‌خۆشه‌كان و وڵاتی مه‌رگ ، ئه‌م وڵاته غه‌رق بووه له فه‌وزا له به‌ڕێوه‌بردندا ، عێراق وه‌ك لاشه‌یه‌كی مردوویی لێهاتووه، ده‌ست ڕۆیشتووه‌كان له‌م وڵاته‌دا ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م جه‌سته مه‌رامه حیزبی و كه‌سیه‌كانی خۆیان تێر بكه‌ن .
ئه‌گه‌ر نا كوا گه‌شه‌ی پاڵێوگه‌كانی نه‌وت ؟ كوا گه‌شه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ؟ كوا گه‌شه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی ؟ كوا گه‌شه‌ی كه‌رتی په‌روه‌رده ؟ كوا ئاسه‌واری ئه‌م هه‌موو توانا داراییه‌ی وڵات به هاونیشتمانیهكانیهوه ؟ كوا هه‌لی كاری یه‌كسان بۆ گه‌نجان ؟ كوا حكومه‌تی پڕۆفیشناڵی مه‌ده‌نی ؟ كوا دادگای سه‌ربه‌خۆ... كوا.. كوا ؟
ئه‌م وڵاته شكستی حوكمڕانیه‌كه‌ی وای لێكردوه كه به‌رده‌وام وه‌ك شهبهحێك بۆی بووه‌ته نه‌زیفێكی گه‌وره .
له ساڵی (2006)دا شه‌ڕی تائیفی نزیكه‌ی (50.000) په‌نجا هه‌زار قوربانی لێكهوتهوه ، له هه‌ر شوێنێكی دنیا فه‌وزا هه‌بوو له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وڵات‌دا هه‌ر ئه‌وه به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌بێت ، له‌م وڵاته‌دا ده‌یان هه‌زار مووچه خۆری بندیوار هه‌یه ناتوانن كۆتایی پێ بهێنن ، له‌م وڵاته‌دا به‌ناوی چاككردنی كاره‌باوه (ملیاره‌ها) دۆلار ته‌رخان كرا‌و كێشه‌ی كاره‌باش هه‌ر وه‌ك خۆی مایه‌وه ، به‌ناوی گه‌شه‌ی كه‌رتی په‌روه‌رده ودروستكردنی قوتابخانه‌وه (میلۆنه‌ها) دۆلار ته‌رخان كرا ، به‌ڵام ئه‌م كه‌رته هێشتا له ڕیزی وڵاته دواكه‌وتووه‌كانی دونیادایه ، به‌ناوی پڕ چه‌ككردنی سوپای عێراقه‌وه ملیاره‌ها دۆلار ته‌رخان كرا ، به‌ڵام ئه‌م سوپایه له شه‌ووڕۆژێكدا لایه‌ك له خاكی عێراقی دابه‌ده‌ست داعشه‌وه‌و نه‌یتوانی به‌رگری لێ بكات ، له‌م وڵاته‌دا فڕۆكه‌خانه هه‌یه سه‌ر به حیزبێكی دیاریكراوه‌و داهاته‌كه‌ی ناگه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت ، كه‌سیش ناتوانێت لێی بپرسێته‌وه ، ئه‌مه‌ی وتمان مشتێكه له نموونه‌ی خهرمانیك ، وڵاتێك به‌م فه‌وزایه بچێت به ڕێوه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی چی لێ بكه‌یت ، مه‌گه‌ر هه‌ر خودا خۆی به فریای ئه‌م گه‌له لێقه‌وماوه‌وه بێت ، ئه‌گه‌ر نا له تونێلێكی تاریكدایه و ئه‌و سه‌ری لێ دیار نیه و به‌ره‌و كه‌ناری نا ئارامی زیاتر ده‌ڕوات ، هه‌موو ئه‌مانه‌ش كه ڕوو ده‌دات له گه‌ردنی ده‌سته‌ی حوكمڕانی وڵاتدایه ، بێگومان مێژووش ڕه‌حم به كه‌س ناكات .
عوسمان كاروانی
(29/2/2020)