لەبارەی هاوتاكردنی موچەی خانەنشینان لەگەڵ موچەی موچەخۆرانی عێراق زانیارى ئاشكرادەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی هاوتاكردنی موچەی خانەنشینان لەگەڵ موچەی موچەخۆرانی عێراق زانیارى ئاشكرادەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،لەبارەی موچەی خانەنشینان و هاوتاكردنی لەگەڵ موچەی موچەخۆرانی عێراق زانیارى ڕایدەگەیەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق پێی راگەیاندوون، هەرێم كار بە یاسا كۆنەكان دەكات و كار بە یاساكانی عێراق ناكات، بۆیە بەم شێوەیە بێت موچە هاوتا ناكرێت

دکتۆر جەمال كۆچەر ، سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو لەپەرلەمانى عێراق لە لێدوانیکیدا رایگەیاند، لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق قسەى کردووە لەبارەی موچەی خانەنشینان و هاوتاكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و عێراق بە رونی پێی وتوون، هەرێم تائێستا وردەكاری وردی لەبارەی موچەی خانەنیشنان و پلە و كارەكانیان بۆ نەناردوون

ناوبراو بۆ سپێدە FM ئاماژەی بەوەش كردووە، لەكاتێكدا بۆ هاوتاكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و لەناویشیاندا خانەنشینان، دەبێت زانیاری تەواوی پلە و ساڵی خزمەت و ئاستی بروانامە و زۆر وردەكاری دیكە لای بەغدا هەبێت ئەو كات كەمترین موچەی موچەخۆران و خانەنشینان دەبێتە شەش سەد هەزار دینار هاوشێوەی ئەو خانەنشینانەی لەعێراق موچە وەردەگرن

دکتۆر جەمال کۆچەر کە هاوکات ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراقە هۆکارى مامەڵەکردنى دەسەڵاتدارانى هەرێم بە یاسا کۆنەکە ئاشکرادەکات کە ناهێڵێت موچەى خانەنشینان هاوتاى عێراق بکرێت

 

هه‌واڵی گرنگ