٭دەرکەوتنی لەشکرێک لە مرۆڤی گیان بەخش لە پزیشک و کارمەندانی تەندرووستی بە گشتی کە بە گیانی خۆیان بە بەردەوامی لە سەنگەری یەکەمی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکەدان. ئەم گیان بەخشانە جێگای دەستخۆشین و مافیشیانە شانازی بە خۆیانەوە بکەن و هاوڵاتییانیش ئەرکیانە ڕێز لە ماندووبوون و گیانی قوربانیدانیان بگرن.
٭ بڕیاری لیژنەی فتوا و بەدەمەوە هاتنی مامۆستایانی ئاینی کە دانیان بە جەرگی خۆیاندا نا و دەرگای مزگەوتەکانیان داخست کە بۆن و بەرامی مزگەوتەکان تێکەڵ بە گیانیان بووبوو، پابەندی نوێژخوێنانیش جێگەی ڕێز و پێزانین بوو ئەمەش لوتکەی هەستکردن بوو بە گیانی بەرپرسیارێتی.
٭ گەشەکردنی زیاتری گیانی خێرخوازی و هاوکاری بەشێک لە دەوڵەمەندەکان کە هەر لە سەرەتاوە چەندین نەخۆشخانەیان بوونیادنا. ئەمانە جێگەی دەستخۆشین و شانازییە بۆ گەلەکەمان بەشێک لە دەوڵەمەندەکانی سامانیان لەسەر دەستیان بێت بۆ خزمەتی میللەتەکەیان.
٭ دەرکەوتنی پۆلێك لەگەنجی گیانبەخشی ڕاگەیاندنکار کەبەمەبەستی گەیاندنی زانیارییەکان و بەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی بەردەوام لەناو گەرمەی ڕوداوەکاندان ئەم گیانبەخشانە جێگەی شانازین بۆگەلەکەمان
٭بەدەمەوە بونی دەزگا خێرخوازییەکان و بەشێك لەخاوەن کۆمپانیاکان بەهاوکاری کەسانی هەژاروکەم دەرامەت بەسەلەی خۆراکی ئەمانەش ئەوانەن کەمافیانە شانازی بەخۆیانەوە بکەن وبەقەدەرقورسایی کارەکەیان ڕێز لێگیراو بن
٭ بەرپرسی یەکەمی شارەکان پارێزگارەکان و قایمقامەکان و بەڕێوەبەری ناحییەکان و هاوکارەکانیان وهێزەکانی پۆلیس و ئاسایش کەبەردەوام لەناوڕوداوەکاندان بۆ جێ بەجێکردنی ڕێنماییەکان ئەمانیش جێگەی دەست خۆشی و پێزانینن
٭ بەردەوامی بەشێك لەکارمەندانی دەزگاخزمەت گوزارییەکان لەناویاندا کارمەندانی ژینگە پارێزی بەخزمەتەکانیان بەشێك لەنائارامیەکانیان ڕەواندۆتەوە ئەمانیش مێژوییەکی پڕ شانازیان بۆخۆیان تۆمارکرد
٭پابەندی بەشێکی زۆرلەهاوڵاتیان بەڕنماییەکان و دەست بەرداربونیان لە بەرژەوەندییە تایبەتیەکانیان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی جێگەی دەست خۆشییە
٭ بەڵام خراپترین دیاردەش کەدەرکەوتە وە بێباکی حکومەتی هەرێم و وەزارەتە شکست خواردوەکەی داراییە بەرامبەر بەژیان و گوزەرانی سەدان هەزارموچە خۆر چونکەهەژاری و گیرفانی بەتاڵ بەهێزترین جۆری ڤایرۆسە کەحکو مەت خستویەتیە ناوخانەوادەکانەوە
٭ دەرکەوت کەنە ڤایرۆسی کۆرۆناو نە بێ موچەیی و نە نائارامی خەڵك ڕێگە لەناکۆکی ناوماڵی کورد ناگرێت و ناوبەناو بەجۆرەها شێوە زەنگ و دەنگی شەڕی ناوخۆ دەدەن بەگوێماندا
عوسمان کاروانی
۲۰۲۰/۳/۲٦