هەڵەی دووبارە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەڵەی دووبارە

 

دوای( ۲۹)ساڵ لەخۆبەڕێوەبردن
دوایی تاقیکردنەوەی چەندین جەولەو جۆرلەشەڕی ناوخۆوبەهەدەردانی خوێنی سەدان ڕۆڵەی کوردلەوسەنگەرانەی کەنەدەبوایەببن دوایی ئەوەی بەفیشەکی بێگانە بەڵام لەناوچەکی کوردیدا کورد کوردی پێ خەڵتانی خوێن کرد بەفەرمانی سەرکردەکان

دوایی لەدەستدانی٥۰٪ خاکی کوردستان بەهۆی ناکۆکی ناوخۆوە هێشتا مێژوووەك خۆی خەریکەخۆی دووبارەدەکاتەوەو هەڵەکانی ڕابردوودووبارەدەکرێنەوە کەهه مودەزانین سەرجەم ناکۆکیەکان لەخزمەت نەیارانی کوردابووە
دوای(۲۹) ساڵ سەربەخۆیی دەبوایەشارستانیەتێك لەم هەرێمەدابنیات بنرایە دەبوایە هەرگیز قوربانیەکانی ئەنفال کیمیاباران و کۆڕەو و سەدان نەهەماتی تر کەبەسەرئەم گەلەداهات لەبیرنەکرایەو بەردەوام ئارامی وئاوەدانی وخۆشگوزەرانی بنیات بنرایە
دوای(۲۹) ساڵ لەجیاتی باشکردنی گوزەرانی کەم ئەندامان وخاوەن پێداویستی تایبەتو کەس وکاری شەهیدان ودابەشکردنی موچەلەکاتی خۆیداودروستکردنی هەلی کارلەپێناوژیانێکی شایستەتر بەهاوڵاتیان دێن و براکان دەخەنە سەنگەری بەرامبەریەکتری
لەجیاتی بەرنامەدانان بۆگێڕانەوەی٥۰٪ ی خاکی کوردستان وبنیاتنانی سوپایەکی یەکگرتوی کوردستان تازەبەتازە پابەندی زیاتری هێزەکان بۆحیزبەکان دروست دەکەن و خەریکە لەگۆشەیەکی ترەوە سنورێکی تر لەدەست دەدە ن
لەم باردۆخەسەختەداکەجیهان وکوردستان بەهۆی دەرکەوتنی ڤایرۆسێکی کوشندەوە دەناڵێنی کاتی ئەم ناکۆکیانەیە یان کاتی ئەوەیە
ئەمباردۆخەدراییە چارەسەربکەن کەسەدان کرێ نشین ناتونێت کرێ بدات و ڕۆژانەی خانەوادەکەی دابین بکات و دونیاێك نائارامی نوێ لەناوشاروشارۆچکەوگوندەکان دروست بووە
دووبارەکردنەوەی هەڵەکان و پەندوەرنەگرتن لەمێژووکوردبەرەودابڕانی زیاتر دەبات ووادەکات کەهەرگیز نەبێتە هێزی حساب بۆکراولەناوچەکەدا
ئەمەش دەبێتە ڕەمزی بێوەفایی سەرکردەکانی بەرامبەرقوربانیەکانی گەل و پوچکردنەوەی ئەوخەوخەیاڵەی گەل لەپاڵ دەسەڵاتی خۆماڵیدا هەڵی چنی بوو

 

هه‌واڵی گرنگ