بندیوارەکانی حزب و خزمەتکارەکانی کۆشکی زوڵەیخا یەک مەعدەنن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بندیوارەکانی حزب و خزمەتکارەکانی کۆشکی زوڵەیخا یەک مەعدەنن

زوڵەیخا خانمی دوەمی میسر خێزانی پوتیڤار لە درامای یوزەر سیفدا لەکاتی هەژارکەوتن و بێهێز بون و لاواز بونی و نەبونی توانای دابینکردنی بژێوی بۆ خزمەتکارەکانی دوای قەیرانی وشکەساڵی و قاتو قڕی کە بەرۆکی وڵاتی گرتبوو
خزمەتکارەکان پێی دەڵێن
خاتوونەکەم هیچ شتێ لەکۆشک نەماوە ئێمەش برسیمانە چی بکەین ؟
زوڵەیخاش دەیانێرێ بۆلای سایلۆکانی گەنم تا بڕە گەنمێک وەربگرن
دوای ئەوەی لەلایەن بەرپرسی سایلۆکانی گەنم
پێیان دەڵێن
ئێوەی خزمەتکاری کۆشک ناوتان لە لیستی حکومەت نیە بۆیە ئەگەر ئازاد بن ئەوە حکومەت لەسەری پێویستە بژێویتان دابین بکات ئەگەرنا دەبێ خاوەنەکەتان جاری داهاتوو گەنمتان بۆ بکڕێ

دواتر ئەو خزمەتکارانەی کۆشک قسەوباس بۆ زوڵەیخای خاوەنیان باسدەکەن
ئەویش ( زوڵەیخا ) دواتر
بە مۆری پوتیڤار و نوسراوی فەرمی ئازادیان دەکات
بەڵام خزمەتکارەکان ئەو ئازادیەیان ناوێ
دەڵێن
خانمەکەم ئێمە ناتوانین تۆ بەجێبهێڵین
واتە ( ناتوانین ئازاد ) بین بە کۆیلایەتی و بە خزمەتکردنی کۆشک و ئێوە راهاتوین

بندیوارەکانی حزبیش بەوچەشنەن ناویان لە لیستی راستەقینەی حکومەت نیە
پێویستە مووچە لە حزب وەەبگرن خاوەنەکانیان و حزبەکانیان دەریان بکەن ئەوان هەر دەمێننەوە ناڕۆن
چونکە بوووە بە خوو تیایاندا تێکەڵ بە خوێنیان بووە

بۆیە بۆ سپیکردنەوەی روتان دەستهەڵبگرن لەو ستەمە 30 ساڵەی لەم میللەتەو لە موچە خۆری راستەقینەی حکومەت کردوتانە وەک جوت حزبی دەسەڵات و حزبگەلێکی دیکەش

دڵنیابن بندیوارەکانتان وەک خزمەتکارەکانی زوڵەیخا بەنانەسکیش بێ جێتان ناهێڵن چونکە
سەرشۆری و حرام خۆری بووە بە خوو بۆیان سەرباری بەحرام ناساندنی لەلایەن لیژنەی فتواو بە نایاسایی ناساندنیان لەلایەن حکومەت کەسێک جورئەتی بڕینی ئەو پاروە نا شەرعیە ناکات و دەستی لێهەڵناگرێ
ئیوەش خاوەنەکانیان وەک کاهینەکانی پەرستگای ئاموون بوون بە باری زۆر قورس بەسەر میللەت

 

هه‌واڵی گرنگ