هۆكارەكانی لەرزینی ئۆتۆمبێل و چۆنیەتی چارەسەركردنی لە كوردیو بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكارەكانی لەرزینی ئۆتۆمبێل و چۆنیەتی چارەسەركردنی لە كوردیو بزانە

 


ڕەنگە بەردەوام شۆفێران پرسیاری ئەوەبكەن ئاخۆ بۆچی كاتێك ئۆتۆمبێل ڕادەگرن دەلەرزێت، زۆربەی كاتیش ئەو حاڵەتە نیگەرانی‌و ڕاڕایی لای شۆفێران دروستدەكات.

هۆكارەكانی لەرزینی ئۆتۆمبێل لەكاتی وەستاندا زۆرە، لێرەدا چەند هۆیەكی باس دەكەین كە بە چارەسەركردنی ئەو هۆكارەكان كێشەی لەرزینی ئۆتۆمبێلەكە چارەسەر دەبێت.

 

1- نەگونجان یان پیسی ڕۆن:
زۆركات خەستی ڕۆن دەبێتە هۆی لەرزینی بزوێنەر، یان كاتێك ڕۆن زۆر پیسدەبێت هەمان نیشانە دروستدەكات.

 

2- تێكچون یان قرتانی قوڵاغ:
كاتێك قوڵاغ دەقرتێت یان لاستیكەكەی تێكدەچێت، ئەوا لەرزینەكە دەگوێزرێتەوە بۆ لاشەی ئۆتۆمبێلەكە.


3- لاوازیی پاتری یان دینەمۆ:

ئەگەر هەستت بەوەكرد لەكاتی داگیرساندنی لایتەكان یان سەرو خوار پێكردنی جامەكان لەرزینەكە زیادبوو، ئەوا كێشە لەپاتری یان دینەمۆكەتدایە


4- كێشەی پلاكەكان:
زۆركات كۆنی پلاكەكان یان هەڵە بەستنیان، لەرزین دروستدەكەن، بۆ زانینی ئەوە ئۆتۆمبێلەكەت كارپێبكە، هەرجارەو پلاكێك دەربكە، ئەگەر هەستتكرد لەرزینی ئۆتۆمبێلەكە زیادیكرد، ئەوا ئەو پلاكە كێشەی نییەو كاردەكات، بەڵام ئەگەر لەرزینەكە زیادینەكرد ئەوا كێشە لەو پلاكەدا هەیە.


5- كێشەی نۆزڵەكان:
بەهەمانشێوەی پلاكەكان كار بەئۆتۆمبێلەكەت بكەو هەرجارەی سەری نۆزڵێك لێبكەرەوە، ئەگەر لەرزینەكە زیادبوو، ئەوا ئەو نۆزڵە كێشەی نییە، ئەگەر لەرزینەكە وەك خۆی بوو، ئەوا كێشەكە لەو نۆزڵەدایەو دەبێت پاكبكرێتەوە


6- تێكچونی پستۆنەكان:
هەروەها ئەگەر هیچ كام لەوخاڵانەی سەرەوە نەبوو كە ئۆتۆمبێلەكەت بلەرزێنێت، ئەوا كێشەكە لەناو بزوێنەرەكەدایەو پرسیار لەكەسی شارەزا بكە بۆ كردنەوەو چاككردنەوەی.

 

هه‌واڵی گرنگ