كاتێ وەرزی هاوین دێت گندۆرە دەبێتە گوڵی سەر سفرەكانمان لەبەر تام و بۆنی خۆشی بەتایبەتی گندۆرەی دێمی خۆمان ئەگەر بە زێریش بكێشرێ هەر تەواو نابێت.
گندۆرە ڕۆژانە بخورێ، بەڵام واباشە كەمبخورێ (1 – 3) لەتكە بخۆین یان یەك پەرداخ شەربەتی كاڵەك بەبێ شەكر.
سوودەكانی گندۆرە (كاڵەك) بریتین لەمانەی خوارەوە ...
1. گندۆرە پڕە لە ڤیتامینی (B1, B2, B5, B9, C, A, K) و كانزاكانی ئاسن و زنك و فۆسفۆرو بیتاكاڕۆتینی تێدایە.
2. بۆ تووشبوانی ڕەبۆ بەسوودە.
3. بەسوودە بۆ دابەزینی پاڵەپەستۆی خوێن.
4. پارێڕگاری لە دڵ دەكات.
5. لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەمانپارێزی.
6. پاككەرەی هەوكردنە لە خوێن و لەش بەگشتی.
7. نەخۆشییەكانی بەردی گورچیلەو میزەڵدان كاریگەرە.
8. بۆ تووشبووانی قەبزی زۆر بەسوودە.
9. یارمەتی هەرس كردنی خۆراك دەدات.
10. لە منداڵان دەبێتە هۆی زۆربوونی ئارەزووی خواردن و گەشەكردنی خانەكانی لەش.
11. لە بەساڵاچووان بەسوودە بۆ كۆئەندامی هەرس.
12. ووزە بەخشێكی بەهێزە چارەسەری بێ تاقەتی دەكات.
ئەوانە دەبێت ئاگاداربن نەخۆن باشترە، چونكە ئازاریان دەدات:-
1. نەخۆشی شەكرە
2. كێشەی قۆلۆن
3. سكچوون
4. ئافرەتی دووگیان كەم بخوات
5. هەرسكردنی خواردنیان باش نیە
(د. بەدر قادر سورچی – دكتۆراو شارەزا لە چارەسەری نەخۆشی بە گیادەرمان و خواردنی سروشتی)