چەند نیشانەیەكی تر بۆ ناسینەوەی كۆڕۆنا زیاد دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چەند نیشانەیەكی تر بۆ ناسینەوەی كۆڕۆنا زیاد دەكرێت

 

 

 

لە پاڵ گەڕان بەدوای دۆزینەوەی ڤاكسینێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنای نوێ covid-19، توێژینەوەكان لەسەر نیشانەكان و كاریگەرییەكانی كۆرۆنا لەسەر مرۆڤ بەردەوامە.

گۆڤاری نیوز ویكی ئەمریكی توێژینەوەیەكی نوێی بڵاو كردۆتەوە، كە تێیدا ئاماژەی بە سێ نیشانەی نوێی كۆرۆنا كردووە، بە گوێرەی توێژینەوەكە كە لەلایەن سەنتەری ئەمریكا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییەكان ئەنجامدراوە، ئاماژە بەوەدراوە كە هەریەك لە نیشانەكانی (تەڕبوونی لووت و لووتگیران، هێڵنجدان و سكچوون) ئاماژەن بۆ توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەو هۆیەشەوە ئەو سێ نیشانەیەشیان بۆ سەر لیستی نیشانە تایبەتەكانی نەخۆشی كۆرۆنای نوێ راگەیاند.

بە گوێرەی توێژینەوەكە، رادەی توندی نیشانەكانی كۆرۆنا لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە جیاوازە، وە كەسی نەخۆش لەدوای دوو تا 14 رۆژ لە تووشبوون بە پەتاكە هەستی پێ دەكات.

زانایان پێشتر ئاماژەیان بە نیشانەكانی كۆرۆنا كرد كە هەریەك لە (بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی) (تا)، كۆخەی بێزاركەر، سەرئێشە، ئازاری ماسوولكەكان، هەستكردن بە ماندووێتی و نەمانی هەستی بۆن و تام، هەوكردنی قورگ) نیشانەن بۆ نەخۆشییەكەو لەكاتی هەستكردن بەو نیشانانە پێویستە سەردانی سەنتەرەكانی كۆرۆنا بكرێت.

ئەژین عەبدولڵا – هەولێر

 

هه‌واڵی گرنگ