هۆكارەكانی خراپ بوونی گۆشتی سوور چین ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكارەكانی خراپ بوونی گۆشتی سوور چین ؟؟

 

 

1. ئەگەر بێت و پێش ئەنجامدانی كرداری سەربڕین پشكنینی پزیشكی بۆ گیانلەبەرەكە نەكرێت ئەوا ڕەنگە گیانلەبەرەكە نەخۆش بێت و ڕاستەوخۆ لە دوای سەربڕین لەڕێگەی بەكارهێنانی گۆشتەكەیەوە بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە، بۆیە پێویستە گیانلەبەرەكە بە زیندوویی پشكنین و مۆری پزیشكی بۆ ئەنجام بدرێت و گۆشتی سەر شەقامەكان هیچ مەرجێكی تەندروستی و ڤێتەرنەری تێدا نییە شیاوی بەكارهێنان نین. 

2. ئەگەربێت و لەكاتی پێستەكەیی و دەركردنی ناو سكەكەیدا گۆشتەكە پیس ببێت بە ئاو پاك نابێتەوە، بۆیە پێویستە بە وردی ڕەچاوی جیاكردنەوەكە بكرێت. 

3. پێویستە بۆ گواستنەوەی گۆشت و بەربوومەكانی فێنك كەرەوە بەڕاد بەكاربهێنرێت بەتایبەت لە كەشە گەرمەكاندا، چونكە پلەی گەرمی بەرز هۆكارە بۆ زوو خراپ بوونی گۆشتەكە. 

4. بەهۆی نا تەندروستی ئەو كەل و پەل و ئامێرانەی بەكاردێت بۆ گۆشتەكە یان بوونی مێش و حەشەرات و مشك لە شوێنی هەڵگرتندا. 

5. لەڕێی گۆشت فرۆشەكانەوە بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی لە شوێن كارەكانیانداو دانانی گۆشت لە پلەی گەرمی بەرزدا، بۆیە پێویستە گۆشتی فرێش لە بەراددا تەنها بۆ ماوەی (72) كاتژمێر هەڵبگیرێت و لەو ماوەیەشدا پێویستە بەكاربهێنرێت.

(لەشكر حەمید – ئەندازیاری خۆراك)

 

 

هه‌واڵی گرنگ