پزیشكێك: ئەو توشبووانه‌ی ترسیان زۆره‌ دره‌نگتر چاك ده‌بنه‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پزیشكێك: ئەو توشبووانه‌ی ترسیان زۆره‌ دره‌نگتر چاك ده‌بنه‌وه‌

كوردیو
 
پسپۆڕێكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا "شەڕكردن بەورەی بەرزەوە بردنەوەی مسۆگەرە".
 
د. ئەمیر ئەڵا كەرەم هەورامی،پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر 100 كه‌س له‌ماوه‌ی مانگێكدا ئه‌نجامداوه‌ و ده‌ره‌نجاكه‌مانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.
 
ده‌قی نووسینه‌كه‌:
 
لەماوەی مانگێكدا لێكۆڵینەوەم لەسەر نزیكەی سەد نەخۆشێك ئەنجام داوە كە توش بووی پەتای كۆڤید ۱۹ بوون:
 
۱.زۆربەیان لەكاتی پێدانی هەواڵی تووش بوون بەئاسایی وەریان ئەگرت و پێیان وابوو زیاتر نیە لەو پەتایەی كەساڵانی ڕابردوو توشی بوون.
 
۲.بەشێكی كەمیان ترس و لەرزێكی زۆریان لێ ئەنیشت و بە وتەی ئەوان ئیتر ئەمە كۆتایی هەموو شتێكە
 
۳.بەشی سێهەمیان بەتەمەنەكان بوون كە پێمان باش بوو بەخۆیان نەوترێ و لەماڵەوە بە خزمەت بكرێن بەخۆپارێزیەوە
 
دەرەنجام:
 
۱.ئەوانەی بە سادەیی و ورەبەرزیەوە هەواڵەكەیان وەرئەگرت هەم نیشانەیان كەم بوو هەم زوتر چاك بوونەوە و ئەوانەشی پێویستیان بەنەخۆشخانە بوو كەمترین ماوە ئەمانەوە لەناو نەخۆشخانە.
 
۲.بەڵام ئەوانەی هەر لەسەرەتاوە ترس و لەرزێكی زۆیان خستبوە ناو دڵی خۆیان هەم نیشانەكانیان قورستر بوون و هەم كاتی چاک بونەوەشیان زۆری خایاند كەبەداخەوە گیان لەدەست دانیش لە نێوانیاندا هەبوو.
 
۳.بەڵام لەوەئەچێ وابیر بكەینەوە كە بەساڵا چوان زیاتر بونە قوربانی ئەم پەتایە بەڵام من وای بۆ ئەچم هۆكارەكەی ڕێژەی زۆری توش بوان بوو لەناو ئەو چینەداو لەهەمان كاتتدا ئەمانە زیاتر نەخۆشی درێژخایەنەكانیان هەبوو تا كەسانی كەم تەمەنتر.من تێبینی ئەوەم كرد كە ڕێژەیەكی هەرەزۆریان چاك بونەوە بەتایبەتی ئەوانەیان كە هەر پێیان نەوترابو كە توش بوون كەلەوانەیە ئەگەر پێیان بوترایە دۆخەكە بەشێوەیەكی تر بوایە.
 
كەواتە:
 
1. بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەرنەخۆشی و پەتایەك وورە بەرزی و خۆ بەدەستەوەنەدان كلیلی زاڵ بوون و سەركەوتنە بە پێچەوانەشەوە ترس و تۆقین و دڵە ڕاوكێ مایەی زاڵ بوون و سەركەوتنی نەخۆشیە بەسەر مرۆڤدا.
 
2. سوپاس بۆ خوا لەئێستادا دەستمان بەهێرشی پێچەوانە كردوە ڕێژەی چاك بوەوە كان كەسەردانمان ئەكەن دوو هێندەی تووش بوانی نوێن كەڕێژەكە یان وردە وردە بەرەو كەم بونەوە ئەڕوات.
 
3. ڕێژەیەكی زۆر باش لەپلازمای چاك بوەوانمان ئامادەیە كە ئەتوانین سودی لێوەرگرین بۆ توشبوانی نوێ كە كاریگەر ی زۆر باشی هەیە لەسەر كەسانی توش بوان و ئومێدمان زۆرە بە بەكار هێنانی.
 
4. ڕۆژ بەڕۆژ زانستی پزیشكی شارەزایانەتر مامەڵە ئەكات لەگەڵ ئەم ڤایرۆسەدا و دۆزینەوەی چارەسەر ی نوێ و پێكوتە لە قۆناغەكانی كۆتاییدایە ئەمانە هەمووی وا ئەكە ن كە بڵێین ئاسۆی سەركەوتن بەسەر ئەم تارمایەی كە ئاسمانی جیهانی داپۆشیوە زۆر نزیكە.
 
5. مرۆڤ لە هەموو شتێك بەهێزترە و تەنها ڕێو شوێنی گونجاو و خۆئامەدەكردنی پێویستە ئەگەرنا هیچ شتێك لەسەروی ئیرادەو توانای مرۆڤەوە نیە مەگەر ویستی خوای گەورەی لەسەر بێت .
 
6. كەواتە با بەهەموو لایەك بڵاوكردنەوەی ترس و تۆقین بوەستێنین و لەبری ئەوە تۆوی ئارام گرتن و گەشبینی بچێنین تا خوای گەورە هەموو لایەكمان پارێزراو بكات.

 

هه‌واڵی گرنگ