فەرمودەیەكی پێغەمبەر (د.خ) لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا بەكاردەهێندرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فەرمودەیەكی پێغەمبەر (د.خ) لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا بەكاردەهێندرێت


كاندیدی پارتی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكەیاتی ئەمریكا فەرمودەیەكی پێغەمبەر (د.خ) لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا بەكاردەهێنێت و ڕایدەگەیەنێت: لە حكومەتەكەیدا موسڵمانان تەنها دەنگدەر نابن بەڵكو بەشداریان پێ دەكرێت.

 


جۆ بایدن كاندیدی پارتی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكەیاتی ئەمریكا داوا لە موسڵمانانی ئەمریكا دەكات دەنگی پێ بدەن و لە وتارێكیدا فەرمودەیەكی پێغەمبەری ئیسلام (صل الله علیە وسلم)ی هێناوەتەوە كە فەرموویەتی:" كێ لەئێوە خراپكاریەكی بینی با هەوڵدات ڕێگری لێبكات بەدەستەكانی خۆی، ئەگەر نەیتوانی با بەشێوەی قسە ڕێگری لێبكات، وە ئەگەر بەوەش هەر نەیتوانی با بەدڵ پێی ناخۆش بێت و لەگەڵ ئەو خراپەیەدا نەبێت".

 

ئەو كاندیدەی پارتی دیموكراتەكان دەڵێت: دەنگی موسڵمانەكانی ئەمریكا گرنگی تایبەتی خۆی هەیە و تائێستا ئەو دەنگە بەباشی نەبیستراوە، بۆیە پێویستە گوێ لە موسڵمانەكان بگیرێت و پێگەی تایبەتی خۆیان هەبێت لەكۆمەڵگەی ئەمریكادا.

 

هەروەها جۆ بایدن بەڵێنی ئەوەشیداوە كە لەیەكەم ڕۆژی كاركردنی وەك سەرۆك، یاسای ڕێگریكردن لەسەردانی وڵاتانی موسڵمان بۆ وڵاتەكەیان هەڵدەوەشێنێتەوە كە دۆناڵد ترەمپ سەپاندبوی بەسەر نزیكەی ٦ وڵاتای موسڵماندا، هەروەها بەڵێنیدا كە لە حكومەتەكەیدا موسڵمانان تەنها دەنگدەر نابن بەڵكو بەشداریان پێ دەكرێت و پۆستكاری دامەزراوەییان پێ دەدریت.

 

جێگەی باسە بڕیارە 3 مانگی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئەمریكا بەڕێوەبچێت و پێدەچێت كێبڕكێیەكی بەهێز لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن بۆ بردنەوەی پۆستەكە دروست ببێت.


 

هه‌واڵی گرنگ