كۆڕۆنا كێشەی دڵی زیاتر كردووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆڕۆنا كێشەی دڵی زیاتر كردووە

 

 

بە گوێرەی ڵێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی ناهەمواری (دەروونی، كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكان) هۆكاری ئەم هەڵكشانەی شكستی دڵن، داواش لە هاوڵاتیان دەكەن كاتەكانیان بەخۆشی لەگەڵ خێزانەكانیان بەسەرببەو دووربكەونەوە لە دڵەڕاوكێ و شڵەژانی دەروونی، چونكە كاریگەری نەخوازراو دادەنێت لەسەر دڵیان.

لە نوێترین توێژینەوەدا لە ڕۆژنامەی دەستەی پزیشكی ئەمریكی بڵاوكراوەتەوە، توێژینەوەكە لەسەر (1914) نەخۆش ئەنجامدراوە ڕوون بۆتەوە كە (250) نەخۆشیان بەهۆی شكستی دڵەوە لە نەخۆشخانە داخڵكرابوون، هاوكات تێبینی ئەوەشیانكرد كە پاش ماوەیەك هەمان كێشە لەوانی دیكەش بەدیاركەوت.

پەیوەندییە پەیپێنەبراوەكەی نێوان ڤایرۆسی كۆرۆنا و دڵ بەگوێرەی ئەم توێژینەوەیە هاوتەریبە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جیهانی پەتای كۆرۆنا، ڕێژەی ناڕێكییەكانی دڵ بەهۆی دوودڵی و قەلەقییەوە (8.7%) زیادی كردووە، لەكاتێكدا پێش بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بەهەموو جیهاندا ڕێژەكە لە نێوان (5.1 – 8.1%) بوو.

بەوتەی ئەنجامدەرانی توێژینەوەكە ناڕێكییەكان زیاتر پەیوەندی بە ناهەموواری لایەنی دەروونی و ئابوورییەوە هەیە، وەك لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە یان تووشبوونی.

پزیشكانیش لە چوارچێوەی كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكان هۆشداری دەدەنە ئەوانەی نەخۆشی دڵییان هەیە سەردانی شوێنە گشتی و نەخۆشخانەكان نەكەن لەپێناو دووركەوتنەوە لە دوودڵی و خەمباری، هاوكات ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بە كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا داوە لەسەر تەندروستی مێشكمان لەئەنجامی تاكپارێزی، ترسی بڵاوبوونەوەو لەدەستدانی ئەندامانی خێزان، هۆكاری زۆربوونی دڵە ڕاوكێن.

 

 

هه‌واڵی گرنگ