خامنەیی : كوشتنی سولێمانیمان لەبیرنەكردووە ، لێدانێك لە ئەمریكا دەدەین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خامنەیی : كوشتنی سولێمانیمان لەبیرنەكردووە ، لێدانێك لە ئەمریكا دەدەین

 

رابەری شۆرشی باڵای ئیسلامی ئێران رایدەگەینێت ، وڵاتەكەمان بەهیچ شێوەیەك كوشتنی قاسم سولێمانی لەبیر نەكردووە و وەڵامیان بۆ ئەمریكا دەبێت.

لەمیانی پێشوازیكردنی لە مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ، خامنەیی باسی كوشتنی سولێمانی دەكات ، ئاژانسی هەواڵی ئێرانی بەمشێوەیە لێدوانەكانی بڵاوكردۆتەوە : " ئێران بەهیچ شێوەیەك (كوشتنی قاسم سلێمانی) لەبیر ناكات".

وتیشی : " بەبێ گومان وەڵامێكمان بۆ ئەمریكا دەبێت و گورزێكی كوشندەیان لێدەدەین".

خامنەیی بە كازمی وتووە : " ئەمریكییەكان لەنێو ماڵەكەی خۆتان میوانێكی ئێوەی كوشتووە ، ئەوان دانیان ناوە بە تاوانەكەیان بۆیە ئەم بابەتە بچوك نییە".

لەكۆتایی لێدوانەكەی ، رابەری شۆرشی ئیسلامی ئێران وتی : " ئەمریكییەكان هەمیشە سوود لە نەبوون و بۆشایی دەسەڵات وەردەگرن بۆ ئەوەی فەوزا بڵاو بكەنەوە ، هەروەك چۆن لە یەمەن كردوویانە".

 

هه‌واڵی گرنگ