كۆمپانیای سامسونگی كۆری پلانی داناوە لەكۆتایی ئەم مانگە مۆبایلە نوێیەكەی وەشان بكات كە بە تایبەتمەندی پێشكەوتوو دروستی كردووە و نرخەكەیشی گونجاوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپەرە تەكنەلۆجییەكان كردووە ، مۆبایلی (Galaxy M31s) لە كۆتایی ئەم مانگە (31)ـی تەمموز وەشان دەكرێت.
وەك لەو زانیارییانەی دزەیان پێكراوە ، مۆبایلەكە لە كامێرایەكی سەرەكی چوار كامێرەیی پێكهاتووە ، هەروەها شوێنی پەنجەمۆری لەدواوە لابردووە و پێشبینی دەكرێت پەنجەمۆرەكەی لەسەر شاشە بۆ دابنرێتەوە.
ئەوەش هاتووە ، ئامێرەكە لە شاشەی (AMOLED) بە پێوانەی (6.4) ئینج دروست كراوە ، كامێرای سەرەكی (64) مێگا پێكسڵە و كامێرای پێشەوەی (32) مێگا پێكسڵ دەبێت.