هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەربازگەیەكی دیكەی رادەستی عێراق كردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەربازگەیەكی دیكەی رادەستی عێراق كردەوە

 

سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند ، بەشێوەیەكی فەرمی سەربازگەیەكیان لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رادەستكراوەتەوە.

سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لەبەیاننامەیەكی فەرمی رایگەیاند، سەربازگەی (بیسمایە) لە باشووری رۆژهەڵاتی بەغدا لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە رادەستی هێزە عێراقییەكان كرایەوە.

لەبەرامبەردا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش كە ئەمریكا سەرۆكایەتی دەكات رایگەیاند : " لەماوەی داهاتوو چەند سەربازگەیەكی دیكە رادەستی هێزە عێراقییەكان دەكاتەوە و سەربازەكانمان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست دابەش دەكرێنەوە".

جێی باسە بەشێكی زۆر لە كوتلە شیعییەكان لەسەرووی هەموویانەوە هاوپەیمانی فەتح داوای كشانەوەی هێزە بیانییەكان و دەرچوونیان لە عێراق دەكات ، ئەمەش لەكاتێكدایە ماوە ماوە هێرش دەكرێتە سەر كونسوڵخانە و دامودەزگا فەرمییەكان لەرێگای كاتیۆشی شوێنی نادیارەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ