نیشانەكانی دڵەڕاوكێ لەمنداڵان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نیشانەكانی دڵەڕاوكێ لەمنداڵان

 

 

منداڵان وەك گەورەكان هەست بە دڵەڕاوكێ و نیگەرانی دەكەن، بەڵام خاڵی جیاواز بریتییە لەچۆنییەتی دەربڕینی هەست و سۆزەكان، منداڵان توانای دەربڕینی نیگەرانی یەكانیان نییە بەشێوەیەكی ڕاشكاو هەربۆیە تاكە ڕێگە كەباوان بتوانن لەنیگەرانییەكانی منداڵەكانیان تێبگەن بریتییە لەسەرنجدانی هەڵسوكەوت و ڕەفتارەكان، دەتوانین گۆڕانكاری لەهەڵسوكەوتەكان بەچەند خاڵێك بخەینەڕوو كە زۆربەی جار منداڵان دڵەڕاوكێ و نیگەرانییەكانیان پێ دەردەبڕن.

1. توڕەیی: هەستكردن بەترس، سترێس یان بەرهەڵستی بەسە بۆ چاڵاككردنی میكانیزمی هەڵهاتن – جەنگاندن كەوا لەمنداڵەكەت دەكات توڕەبێت. 

2. تێكچونی خشتەی خەو: درەنگ خەولێكەوتن یان هەرنەخەوتن یەكێكە لەنیشانە سەرەكییەكان. 

3. بەرەنگاربوونەوەو عینادی: منداڵەكە توانای دەربڕینی نییە چی دەگوزەرێت، زۆر ئاسانە عینادی و بێگوێی و بەرەنگاربوونەوەی منداڵ بەلاساری لێكبدرێتەوە لەجیاتی ئەوەی وەك هەوڵێك بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بارودۆخێك كەوا لە منداڵەكە دەكات هەست بەدڵەڕاوكێ و نیگەرانی بكات. 

4. ئاوێزە: مەبەستمان لێرە ئەوەیە هەروەك چۆن ئاوێزە كاتێك ڕووناكی دەكەوێتە سەر بەخێرایی ڕووناكییەكە دەداتەوە هەمان شت لەمنداڵان ڕوو دەدات تەنانەت لەگەورەشدا وایە، هەرقسەیەك یان بچووكترین سەرنج دەبێتە هۆی تەقینەوەی منداڵەكەو توڕەیی و هەڵچوونی. 

5. كەمی تەركیز : ئەو منداڵانەی دڵەڕاوكێیان هەیە مێشكیان سەرقاڵە بە نیگەرانەیییەكانیانەوە هەربۆیە تەركیزیان كەم دەبێتەوە. 

6. خۆبەدوورگرتن: ئەو منداڵانەی خۆیان بەدوورئەگرن لە چەند كەسێكی تایبەت یان شوێن یان ئەركێكی تایبەت زۆربەی جار كۆتایی یان پێ دێت بە خۆبەدوورگرتن لەهەمووشتێكی تر. 

7. ڕەشبینی : ئەوانەی هەست بەدڵەڕاوكێ و نیگەرانی دەكەن زۆر زیاتر ڕەشبینن و بیرۆكەی نەرێنی دێت بەخەیاڵیاندا لەچاو كەسانی ئاسایی هەروەك گەورە. 

8. خۆسەرقاڵكردن بەشتی بێ سودو بێ كەڵك بۆ ڕاكردن لەبەرپرسیارییەتی بەجێ هێنانی ئەو ئەركانەی پێیان ڕاسپێردراوە، چونكە هەست بەنیگەرانی دەكات نەوەكو سەركەوتوو نەبێت لەئەركەكە.

(د. لاڤە دارا عەلی – پسپۆری نەخۆشییە دەروونییەكان)

 

هه‌واڵی گرنگ