شۆفان بۆ كێ‌ خراپە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شۆفان بۆ كێ‌ خراپە ؟؟

 

 

شۆفان یەكێكە لەو دانەوێڵە فەرامۆشكراوەكانەی لەلایەن خەڵكانی ئێمە كە نرخی نازانرێ من وەك دكتۆرێكی سروشتی پێ دەڵێم ئەڵماس یان زێڕی سپی لەبەر ئەو هەموو سوودە گرنگانەی كە هەیەتی كە پێی نازانین بەتایبەتی بۆ ئەمڕۆی ئێمە كەچەندین كێشەی وەك قەڵەوی و قەبزی و قۆڵۆن و شەكرەو پاڵەپەستۆی خوێن و .... هی دیكەمان هەیە.

سوودە زێڕینەكانی شۆفان :-

1. ووزە بەخشێكی بەسوودو بێ زیانە كاربۆهیدراتی ئاڵۆزی ریشاڵیە كە هەست بە تێری دەكەیت لەكاتی خواردنی بۆیە وەرزشوانەكان بەردەوام دەیخۆن. 

2. بۆ دابەزێنی كێش زۆر بەسوودە. 

3. پارێزگاری لە گەدە دەكات لە برین و ترشەڵۆك و شێرپەنجە. 

4. پارێزگاری دەكات لە نەخۆشی قۆڵۆن، هەروەها خواردنێكی بەسوودە بۆ تووشبووانی نەخۆشی قۆڵۆن. 

5. پارێزگاری لە قەبزبوون دەكات. 

6. ئارام بەخشە بۆ كێشەكانی چۆك و جومگەكان و بڕبڕەی پشت. 

7. پارێزگاری دەكات لەقەڵەو بوون. 

8. پارێزگاری دەكات لە تووشبوون بە شەكرە، وە یەكێكە لە خواردنە باشەكان بۆ تووشبووان بەشەكرە. 

9. پارێزگاری لە دڵ دەكات وەك قەڵغان وایە بۆ دڵ، چونكە كۆلیستڕۆڵ دادەبەزێنێ.

10. یەكێكە لە خواردنە تەواوەكان شەكری ئاڵۆزەو پڕۆتینی ڕووەكی و كەم چەوری وە سەرچاوەی چەندین ڤیتامینی وەك (B1 , B5) و كانزاكانی وەك ئاسن و زینك و فسفۆر و مس و كالسیۆم و مەگنسیۆم.

11. بۆ حەساسیە بەگشتی زۆر بەسوودە، وە بەتایبەتی خوڕشتی پێست بەشێوەی خواردن یان كردنی بە مەرهەم بۆ پێست. 

12. خواردنێكی بەسوودە بۆ ئافرەتانی دووگیان. 

13. خواردنێكی بەهێزە بۆمنداڵان لەگەڵ شیرو میوە ئامادە دەكرێ. 

چۆنیەتی خواردنی:-

1. دەتوانی هەر سێ ژەم بخوریت بەتایبەتی بەیانیان.

2. تێكەڵ دەكرێ لەگەڵ ماست و شیر.

3. شۆربای لێ دروست دەكرێ لەگەڵ گێزەرو بەزالیا. 

4. لەگەڵ زەڵاتەی سەوزەو میوە دەخورێت. 

5. دەتوانرێ بكرێتە سەرچاوەی كاربۆهیدرات بۆ نەخۆشانی سلیاك نانی لێ دروست بكەن. 

زیانەكانی خواردنی شۆفان :-

1. ئەوانەی حەساسیەیان هەیە بەشۆفان. 

2. ئەوانەی كێشەی هەرس كردنیان هەیە.

(د. بەدر قادر سورچی – پسپۆر لە چارەسەری نەخۆشی بە گیادەرمان)

 

هه‌واڵی گرنگ