كازمی : بەمزووانە وادەی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری دەكەم
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كازمی : بەمزووانە وادەی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری دەكەم

 

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایدەگەینێت ، بەمزووانە وادەی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری دەكەم.

مستەفا كازمی لەمیانی بەیاننامەیەكی كە لەرێگای نوسینگەكەیەوە بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت : " عێراق دەبێت لەسەر بنەما و ئیرادەی گەل بنیادبنرێت ، نەك بە ئیرادە و ویستی دز و گەندەڵ و كەسانی دەرەوەی یاسا".

وتیشی : " هیچ شتێك گوزارشت لە ئیرادەی گەل ناكات ، جگە لە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنێكی ئازاد و پاك و بێگەرد نەبێت".

لەبەیاننامەكە ، كازمی ئەوەی نوسیوە : " بەمزووانە وادەی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری دەكەم و بەروارەكەیشی رادەگەینم".

 

هه‌واڵی گرنگ