لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران باسی چی دەكرێت؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران باسی چی دەكرێت؟؟

 

كوردیو - تایبەت

 

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دەستپێكرد و وتەبێژی حكومەتیش ئامانجی كۆبوونەوەكە ئاشكرا دەكات.
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی نوسیویەتی : كۆبوونه‌وه‌كە به‌ رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و به‌ خستنه‌ڕووی بابه‌تی ئاماده‌بوونی شاندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان.
جوتیار عادل ئامانجی كۆبونەوەكە ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت ئەم پرسانە تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە دەبن (دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ، پلانی حكومه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ، قه‌یرانی دارایی، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی و دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا)
شایەنی باسە دوێنێ لە پەرلەمانی كوردستان موشتومڕ لەبارەی موچەی موچەخۆرانەوە كرا و وەزیری داراییش ئامادەی كۆبونەوەكەبوو و تیایدا لەبارەی دابەشكردنی موچە پێش جەژنی قوربانی پیرۆز وتی ،تا تێکڕای داهاتەکان کۆنەکرێتەوە ناتوانن مووچە دابەشبکەن.

 

هه‌واڵی گرنگ