بەختەوەری سەدان سەبەتەی خۆراكی و جلی جەژن لە سلێمانی دابەشدەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەختەوەری سەدان سەبەتەی خۆراكی و جلی جەژن لە سلێمانی دابەشدەكات

لەشاری سلێمانی  رێكخراوی بەختەوەری سەدان سەبەتەی خۆراكی بەسەر منداڵانی نازدار دابەشدەكات وجلی جەژنیش بۆ سەدان منداڵانی نازدار دەكرێت.

بانگخواز حاجی كاروان لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی :لقی سلیمانی ریکخراوی بەختەوەری لەگەڵ هاتنی جەزنی قوربانی پیرۆز هەستا بە دابەشکردنی 400سەبەتەی خۆراک بەسەر مناڵانی نازدار و کڕینی جل بۆ 800 مناڵی بی باوک.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە لە مانگی 8 نزیكدەبینەوە بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوەكو ئێستا موچەی مانگی دووی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكردوە بە لێبرینی 21% و تاوەكو ئێستاش چارەنوسی موچەی مانگی 3ی ئەمساڵ دیارنیەو ئەمەش بارگرانی زۆری بۆ هاوڵاتیان و موچەخۆران دروستكردوەو وای كردوە نەك هەر نازداران و هەژاران بەلكو هەندێ لەموچەخۆرانیش پێویستیان بەهاوكاریكردن و كۆمەككرن هەیە .

 

 

هه‌واڵی گرنگ