وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی سێ هه‌زار و 346 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا سێ هه‌زار و 346 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، له ئێستادا كۆی توشبووانی ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتۆته 124 هه‌زار و 609 توشبوو.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كهی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، له‌هه‌ولێر 230 توشبووه، له سلێمانی 90 توشبوو، له دهۆك 48 توشبووی نوێی كۆڕۆنا تۆماركراون، هه‌روه‌ها له هه‌ولێریش پێنج كه‌س و له سلێمانی شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا له له هه‌ولێر 53 كه‌س و له سلێمانی 20 كه‌س و له‌دهۆكیش پێنج كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبوونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 70 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتۆته چوار هه‌زار و 741 كه‌س.