زۆر ئارەق كردنەوەی دەست و پێ یەكێكە لەو دیاردە ناخۆشانەی كە كەسانێكی زۆر دووچاری دەبنەوەو بێزاریان دەكات، بە تایبەتی ئارەق كردنەوەی دەست لەبەر پێویستی مرۆڤەكان بۆ دەست گوشین و تۆقەكردن لەگەڵ كەسانی تردا ڕۆژانە، هەروەها ڕەنگە نیشانەی هەندێ نەخۆشی بێت.
هۆكارەكانی :
1. غودەی سام : ئاستی هۆرمۆنی غودەی دەرقی لە ڕێژەیی ئاسایی بەرزترە.
2. نەخۆشی شەكرە.
3. دڵەڕاوكێ و تووڕەیی و قەلەقی و سترێس و تێكچوونی باری دەروونی.
4. نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە وەك : هەڵامەت و ئەنفلۆنزاو هەوكردنی جیوب.
5. وەستانی سوڕی مانگانە لە ئافرەتان، یاخود هەندێك جار لە كاتی سكپڕیدا.
6. نەخۆشی پاڕكنسۆن و دەردە شاهانە (دائلـملوك).
7. نەخۆشیەكانی بڕبڕەی پشت و ئازار گەیشتن بە دڕكە پەتك.
8. شێرپەنجەی غودەی نوخامی و غودەی ئەدرینالەكان و شێرپەنجەی شانە لیمفاوییەكان (لیمفۆما).
9. دابەزینی فشاری خوێن.
10. هیلاكی و شەكەتی بەردەوام.
11. وازهێنان لە ئاڵوودە بوون بە كحوول و ماددە هۆشبەرەكان، یاخود زۆرجار زۆر بەكارهێنانی كهول.
12. كاریگەری لاوەكی هەندێ دەرمان و مقەوییەكان وەك ئیندیرال و دەرمانی چارەسەری شێرپەنجەی پڕۆستات، دەرمانی نەخۆشی زەهایمەر، دژە خەمۆكیەكان.
13. كەمی ماددەی مەگنسیۆم.
14. هۆكاری بۆماوەیی.
15. هەندێك نەخۆشی كۆئەندامی هەناسەو هەندێك لە نەخۆشییەكانی دڵ.
16. هەندێك حاڵەتی دەگمەن وەكو : ئایدز، سیل، مەلاریا.
17. قەڵەوی.
شێوازی چارەسەركردنی :
1. دەست نیشان كردنی هۆكارەكانی و چارەسەركردنی بە پێی توانا.
2. بەكارهێنانی مەرهەم و سپرای دژی ئارەق كردنەوە.
3. بەكارهێنانی هەندێ دەرمانی دژ ئارەق كردنەوە بە شێوەی حەپ وەك گروپی ئەنتی كۆلێنرجیكەكان.
4. بەكارهێنانی بۆتۆكس و لێزەری تایبەت و چارەكردن بە سۆنەر.
5. لێدانی جۆرێك لە دەرزی لە ژێر ئامێری ڤلۆرۆسكۆپی كەپێ دەوترێت (سیمپاپیكتۆمی) : ئەم ڕێگەیە زۆر سەركەوتووەو بەنجی ناوێت و دوای یەك كاتژمێر نەخۆش دەڕواتە ماڵەوەو ڕۆژی دواتر دەتوانێت ئیش و كاری ڕۆژانەی خۆی ئەنجام بدات.
6. چارەسەر لە ڕێگەی تەزووی كارەبا لە ڕێگەی پاتریەكی تایبەتەوە.
7. بەكارهێنانی هەندێ گیراوەی سروشتی و گژوگیا : وەك ئاوی لیمۆ، ئاوی تەماتە، چای ڕەش، خەنە، سركەی سێو، گەڵای گوێز، سۆدا، چای سەوز.
8. ڕێنمایی خۆراك : كە دەبێت دووركەویتەوە لە هەندێك خۆراكی تایبەت و هەندێك خۆراك زیاتر بخۆیت كە ئەمانەن :
- دوور كەوتنەوە لە خواردنی تون بە تایبەت خواردنێ بە هارات و بیبەری تون و كاری تێدا بێت.
- خواردنی ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە مەگنسیۆم وەك : مۆز، گوێز، بادەم، ئۆڤۆگادۆ.
- خواردنەوەی سێ كوپ چای ڕەش ڕۆژانە.
- دووركەوەرەوە لەو خواردن و خواردنەوانەی كە عارەق كردنەوە زیاد دەكەن وەكو : سیر، پیاز، كهولەكان، قاوە.
9. سەردانی پزیشكی دەروونی هەندێك جار ئەگەر هۆكارەكەی نادیار بێت.
10. نەشتەرگەری بڕینی دەمارەكان لە ڕێگەی نازوڕەوە.
هەندێك ڕێنمایی گرنگ :
- دوور كەوتنەوە لە شوێنی زۆر گەرم بە پێی توانا.
- دوور كەوەرەوە لە بەكارهێنانی دەست كێش و پێڵاوی وەرزشی و تەسك و پووت.
- بەكارهێنانی بۆدرەی منداڵ بو دەست و پێ لەگەڵ زۆر شتنی دەست و پێ ڕۆژانە.
- گۆڕینی گۆرەوی ڕۆژی دوو جار.
- دوور كەوەرەوە لە بەكارهێنانی ئەو كرێم و مەرهەمانەی كە مادەی پترۆلیان تێدایە.
- ئەنجامدانی وەرزش ڕۆژانەو دووركەوتنەوە لە دڵەڕاوكێ بەپێی توانا.
(د. هەڤین كەمال شاهـ موحەمەد – پسپۆڕ لە زانستی ئازارو بەنج)