تووڕەترین هاوڵاتیانی جیهان بناسن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تووڕەترین هاوڵاتیانی جیهان بناسن

 

 

دامەزراوەی‌ جیهانی‌ (گالوب) رایگەیاند، بەگوێرەی‌ لێكۆڵینەوەیەك گەلی‌ عێراق تووڕەترین گەلی‌ جیهانە، لەگەڵ‌ ئەوەشدا ئەو تووڕەییەی‌ بە ئاشكرا دەرنابڕێت.

دامەزراوەی‌ جیهانی‌ (گالوب) لێكۆڵینەوەیەكی‌ لەسەر هاوڵاتیانی‌ زیاتر لە (142) وڵاتی‌ جیهان ئەنجامداو دەركەوت گەلی‌ وڵاتێكی‌ عەرەبی‌ تووڕەترین گەلانی جیهانن.

بەگوێرەی‌ لێكۆڵێنەوەكەی‌ ئەو دامەزراوە جیهانییە، عێراق لە ریزی‌ پێشەوەی‌ ئەو وڵاتانەیە كە دانیشتوانەكەی‌ بەدەست كێشەی‌ تەندروستی‌ و بارودۆخی‌ ژیانەوە دەناڵێنن.

لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی‌ بەوەداوە كە هۆكاری‌ تووڕەیی دانیشتوانی‌ عێراق بەشێوەیەكی‌ سەرەكی‌ دەگەڕێتەوە بۆ خراپی‌ بارودۆخی‌ ژیانیان و بێهیوابوونیان لە باشبوونی‌ بارودۆخەكە.

ئەوەشی‌ خستۆتەڕوو كە لە دوای‌ دانیشتوانی‌ عێراق، دانیشتوانی‌ وڵاتی‌ سودان بە پلەی‌ دووەم دێن لە رووی‌ تووڕەیی و بێهواییانەوە.

هەرچەندە دانیشتوانی‌ عێراق تووڕەترین گەلی‌ جیهانن، بەڵام ئامادەنین ئەو تووڕەیی و نیگەرانییەیان بە ئاشكرا دەرببڕن.

 

هه‌واڵی گرنگ