رژێمەكەی ئەسەد ئیدانه‌ی رێككه‌وتنی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) و كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكی دەكات و به‌هه‌وڵێك بۆ دزینی نه‌وتی سووریا به پشتیوانی و چاودێری ئه‌مه‌ریكاوه‌سف دەكات
لەمبارەیەوە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا رایگەیاندوە: ئێمه ئه‌و رێككه‌وتنه به دزینی نه‌وتی وڵاته‌كه‌مان هه‌ژمار ده‌كه‌ین و رێككه‌وتنه‌كه ته‌نیا ئه‌وه ده‌گرێته‌خۆی كه، له نێوان دز و دزی كڕیاردا واژوو كراوه ،به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریاش وتویەتی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌ستدرێژیكردنه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری سووریا و به‌رده‌وامیدانه به رێبازی دوژمنایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هه‌مبه‌ر سوریا و هه‌وڵێكه بۆ دزینی سامانی گه‌لی سووریا و درووستكردنی ئاسته‌نگ له به‌رده‌م بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا و هه‌موو ئه‌و وێرانكارییه‌ی كه زۆربه‌ی به پشتیوانی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا تیرۆر له وڵات‌دا ئه‌نجامیداوه.
ئاماژەی بەوەشكردووە: ئه‌و كرده‌وه دزێوانه به‌شێكه له رێبازی میلیشیای به‌كرێگیراو، كه بووه‌ته بووكه‌ڵه‌یه‌كی هه‌رزان به ده‌ست داگیركاری ئه‌مه‌ریكا،سووریاییه‌كان ده‌توانن پارێزگاری له سامان و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌یان و گه‌له‌كه‌یان بكه‌ن
وتویەتیشی :دیمه‌شق ئه‌و رێككه‌وتنه به پووچه‌ڵ و بێ نرخ ده‌بینێت و هیچ كاریگه‌ری و شوێنه‌وارێكی یاسایی لێ ناكه‌وێته‌وه.