كوردی‌و
ماوه‌ی دوو رۆژه هیچ پشكنینێكی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام نه‌دراوه و وته‌بێژی ته‌ندروستی پارێزگاكه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ (كوردی‌و) ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3-8-2020 شاناز نەقشەبەندی، وتەبێژی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە تایبه‌ت بە ماڵپه‌ری (كوردی‌و)ی ڕاگەیاند، “ماوەی دوو ڕۆژە بەهۆی کەمی ژمارەی نەخۆشەکان و کەمی ژمارەی کارمەندانی تاقیگەی (مۆلیکولەر) کە لە ئێستادا لە پشوودان هیچ پشکنینێكی كۆرۆنا ئەنجام نەدراوە “.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد “هەر هاووڵاتیەک نیشانەکانی ڤایرۆسی (کۆرۆنا)ی هەبێت 24 کاتژمێر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە کراوەیە و ئەو نەخۆشانەی گومانی کۆرۆنایان لێ دەکرێت لەبەشی دابڕگەی تەندروستی (عزل) داخڵ دەکرێن و لەلایەن پزیشکی پسپۆری هەناوی ئێشگر دەبینرێن و پشکنینیان بۆ دەکرێت “.
روونیشیكرده‌وه “هه‌ر پشكنینێك پێویستی به سێ رۆژ هه‌یه تاوه‌كو ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌چێت، به‌ڵام ئەگەر باری تەندروستی نەخۆشەکە ناجێگیر ببێت، سیتی سکانی بۆ ئەنجام دەدرێت و نەخۆشیەکە دەست نیشان دەکرێت، و چارەسەری پێویست وەردەگرێت تا ئەو کاتەی ئەنجامی پشکنینەکان دەردەچێت “.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، تا ئێستا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 475 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 420 توشبوویان چاكبوونه‌ته‌وه و هه‌شت توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.