"بڕیارەكەی توركیا بۆ ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانیەكان كتوپڕ بوو"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"بڕیارەكەی توركیا بۆ ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانیەكان كتوپڕ بوو"

كوردیو 

بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی له‌باره‌ی بڕیارەكەی توركیا بۆ ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانی لەگەڵ عیراق و  هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ینێت:هۆكارە بنەڕەتیەكە نازانیین چییە.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 3-8-2020 بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی سلێمانی لەبارەی بڕیارەكەی توركیا بۆ ڕاگراتنی گەشتە ئاسمانییەكان لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان، بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە” بڕیارەكەی توركیا بۆ ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانیەكان كتوپڕ بوو، چونكە هەتا دوێنێ هیچ كێشەیەك نەبوو لە وەرگرتنی هیچ گەشتیارێك بۆ توركیا، بەڕاستی هۆكارە بنەڕەتیەكە نازانیین چییە”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ”هەرچەندە توركیا دەڵێت، بڕیارەكە بەهۆی كۆرۆناوە بووە، بەڵام بەدووری مەزانن باری سیاسی نێوان توركیا و عێراق یاخود ئەو لێكەوتانەی لەناوچەكەدا ڕوودەدادەن هۆكارێك بین بۆ ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و عیراق”.

 ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ یه‌‌كشه‌ممه‌ 2-8-2020 له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا، جارێكی دیكه‌ توركیا گه‌شته‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق تاوه‌كو مانگی داهاتوو راگرته‌وه‌.

 

هه‌واڵی گرنگ