سلێمانی ...ڕێكخراوەكانی ڕابێتە و بەختەوەری زیاترلە22تەن گۆشت بەسەر هەژاراندا دابەش دەكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی ...ڕێكخراوەكانی ڕابێتە و بەختەوەری زیاترلە22تەن گۆشت بەسەر هەژاراندا دابەش دەكەن

 

سەر ڕای قەیرانی دارایی و دابەش نەكردنی مووچە بەڵام هاوڵاتیان و موسڵمانان ئەمساڵ بەگەرم و گۆڕیەوە سوننەتی قوربانیكردنیان زیندو كردەوە و لەرێگەی رێكخراوەكانی رابیتە و  بەختەوەری زیاترلە22تەن گۆشتیش بەسەر هەژاراندا دابەش دەكرێت.


مامۆستا جمال محمود لێپرسراوی لقی سلێمانی رابیتەی خێرخوازی رایگەیاند "لەماوەی ئەم چوار رۆژەی جەژنی قورباندا زیاترلە 650 سەر ئاڵیان كردوەتەوە قوربانی ."


ئاماژەی بەوەشدا " كۆی گۆشتی ئەو ئاژەڵانە نزیكەی 15تەن گۆشت بووە و سنورەكانی پارێزگای سلێمانی گرتوەتەوە دابەش كراوە بەسەر كەم ئەندامان و هەژاران و خێزانە بێ باوكەكاندا"


لەلای خۆشیەوە حاجی هێمن سەرپەرشتیاری پرۆژەی قوربانیكردن لە ڕێكخراوی بەختەوەری رایگەیاند" 150 سەر ئاژەڵیان سەربڕیوە و زیاترلە 10هەزار كەس لێی سود مەند بوون"


جێگەی ئاماژەیە ساڵانە لەلایەن ڕێكخراوە خێرخوازیەكانەوە پرۆژەی قوربانیكردن رادەگەیەنرێت و هاوڵاتیانیش پارەكانی خۆیان رادەستی ئەو رێكخراوانە دەكەن و ئەوانیش قوربانیەكەیان بۆجێ بەجێ دەكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ