مەسرور بارزانی لە ساڵیادی جینۆسایدكردنی ئێزدیەكانەوە پەیامێكی بڵاودەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مەسرور بارزانی لە ساڵیادی جینۆسایدكردنی ئێزدیەكانەوە پەیامێكی بڵاودەكاتەوە


سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان لە ساڵیادی جینۆسایدكردنی ئێزدیەكانەوە پەیامێكی بڵاو كردوەو رایدەگەیەنێت كۆمەڵكوژی شنگال و دەوربەری، بە یەكێك لە دڕندانەترین تاوان لە دژی مرۆڤایەتی دادەنرێت لە مێژووی هاوچەرخدا، كە بە شێك بوو لە هێرشی بەرفراوانی تیرۆریستان لە دژی گەلی كوردستان.
مەسرور بارزانی ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان لەپەیامەكەدا رایگەیاندوە" شەشەمین ساڵیادی داگیركردنی شنگال و جینۆسایدكردنی خوشك و برایانی ئێزدی لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە ، بە خەم و كۆڤانەوە یادی شەهیدانی ئەو كۆمەڵكوژییە دەكەینەوە كە لە ئەنجامی هێرشی دڕندانەی تیرۆریستانی داعش، بە هەزاران مرۆڤی بێتاوان دووچاری كۆمەڵكوژی و ڕفاندن و ئاوارەبوون بوونەوە."
ئاماژەی بەوەشداوە" كۆمەڵكوژی شنگال و دەوربەری، بە یەكێك لە دڕندانەترین تاوان لە دژی مرۆڤایەتی دادەنرێت لە مێژووی هاوچەرخدا، كە بە شێك بوو لە هێرشی بەرفراوانی تیرۆریستان لە دژی گەلی كوردستان. سەرەڕای هەموو ئەو كارەسات و فەرمان و كۆمەڵكوژییانەی ڕووبەڕووی خوشك وبرایانی ئێزدی بووەتەوە، بەڵام بەردەوامن لە بەرگریكردن لە زمان و ناسنامە و كولتوور و ئاینی خۆیان."


مەسرور بارزانی راشیگەیاندوە"لەم یادە خەمناكەدا، پێویستە بەڕێزەوە یادی قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەكان بكەینەوە لە ڕزگاركردنی شنگال و دەوروبەری بە سەركردایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی، هەروەها ستایشی هەڵوێستی خەڵكی كوردستان دەكەین لە بە هاناوەچوونی خوشك و برا ئێزدییەكانمان. پێویستە هەموو لایەنەكان هاوكار بن بۆ ئاوەدانكردنەوە و ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال بە شێوەیەك كە هیچ هێزێكی چەكداری بیانی و میلیشیاكان لە شنگال نەمێنن و حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی، هەماهەنگ بن بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچانە."

ئەوەشی ڕاگەیاندوە"كومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵەكانی بەردەوام دەبێت بۆ ئازادكردن و گەڕاندنەوەی ئەو ڕفێندراوانەی تا ئێستا ماون، كە ژمارەیەكی زۆریان پێشتر بە هەوڵی حكومەتی هەرێم ڕزگاركراون. هەروەها داوا دەكەین حكومەتی فیدراڵی، قەرەبووی خوشك و برا ئێزدییەكانمان بكاتەوە و یارمەتی ئاوارەكان بدات و زەمینە خۆش بكات، بۆ ئەوەی بە سەربەرزی بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانیان."

 

هه‌واڵی گرنگ